Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

رێکلامی سیاسی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی سویددا ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 22 april 2009 kl 16.14

سێ له‌ چوار حیزبی بورژوایی سوید، بۆ ڕیکلامکردنی خۆیان له‌ هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، له‌ ڕۆژی حه‌وتی مانگی یوونیدا، کات له‌ که‌ناڵی چواری تله‌ڤزیۆنی سه‌راسه‌ریی سوید ده‌کڕ‌ن. حیزبی سه‌نته‌ر هێشتا خۆی ساغ نه‌کردۆته‌وه‌ به‌ڵام حیزبه‌کانی به‌ره‌ی نه‌یار واتا سوسیال دیمۆکرات و سه‌وز و چه‌پ، دژن و ئه‌م کاره‌ ناکه‌ن.

ریکلامی سیاسی له‌ تله‌ڤزیۆندا له‌ سوید شتێکی نوێیه‌. ریکلام بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی سیاسی، پێشتر له‌ سه‌ر ئه‌و کاناڵه‌ مێدیایانه‌ی مه‌رجی بێلایه‌نییان ده‌سنیشان کردبوو، قه‌ده‌غه‌ کرابوو. له‌ کردوه‌شدا هه‌ر ته‌نیا که‌ناڵی چواری تله‌ڤزیۆنه‌، TV4، که‌ هاوڕێی تله‌ڤزیۆنی پابلیک سێرڤیسی سوید، SVT، به‌ ڕێی تۆڕی ئانالۆگی سه‌ر عه‌رز، ئه‌م ریکلامه‌ ده‌کات. به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئیزنه‌ وه‌شانه‌ی هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌دیجیتاڵبوونی وه‌شانی تله‌ڤزیۆنی وه‌رگیرا، قه‌ده‌غه‌بوونی ریکلامی سیاسیش هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. بۆیه‌شه‌ که‌ ئێستا که‌ناڵی چواری تله‌ڤزیۆنی سوید، کات ده‌فرۆشرێته‌‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ نرخی ٢٥٠ هه‌زار کرۆن.

دیاره‌ له‌ سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ریکلامی سیاسی له‌ تله‌ڤزیۆن، ڕوانگه‌ و ئامانجی جۆراوجۆر هه‌یه‌. له‌م ناوه‌دا ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئابووریی به‌هێزیان نییه‌، زۆرتر ناڕازین، هۆیه‌که‌شی مادییه‌ نه‌ک ڕه‌خنه‌ی ڕوانگه‌یی.

حیزبی ژینگه‌ یه‌که‌م ڕێکخراوی سیاسی بوو که‌ هانی حیزبه‌کانی دیکه‌ی دا که‌ هه‌ڵوێستی دژ بگرن. سوسیالدیمۆکراته‌کان هه‌میشه‌ نه‌یاری ریکلامی سیاسی سه‌ر تله‌فزیۆن بوون وئیبراهیم بایلانی سکرتێری ئه‌م حیزبه‌ ده‌ڵێ ئه‌م کاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پێواژۆی هه‌ڵبژاردندا، درۆ و ده‌سه‌له‌ و هێرشی سووک و نابه‌جێ دژی ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌، بڵاو بێته‌وه‌.

پێللێ ستراندبه‌ری، ڕاوێژکاری پڕوپاگه‌نده‌ و ڕیکلام، له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی یه‌کی رادیۆ سوید، باسی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ ئه‌م دژبه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ ریکلامی سیاسیی تله‌ڤزیۆنی، وا ده‌کا که‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان ببنه‌ ڕێکخستنی که‌مپه‌ینساز.

توێژه‌ری میدیایی، یوواننا په‌رریکا ئالتێن‌ستێد ده‌ڵێ هه‌رچه‌ند له‌ فینله‌ند گه‌لێ ساڵه‌ ریکلامی سیاسیی تله‌ڤزیۆن هه‌بووه‌ به‌ڵام هه‌رگیز هیچ هێرشیکی سووک و نا‌به‌جێ نه‌کراوه‌ته‌ حیزبه‌کانی دیکه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".