Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئابووری

زیانی یه‌کجار زۆری کۆشیرکه‌تی ڤۆلڤۆ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 24 april 2009 kl 14.24
له‌یف یوانسۆن سه‌رۆکی ڤۆلڤۆ، وێنه‌: سکانپیکس

ئه‌مڕۆ کۆشیرکه‌تی ڤۆلڤۆ، وه‌ک گه‌وره‌ترین زیانوێکه‌وتووی ئه‌م وه‌رزه‌ ناسێنرا. له‌ گوێن کارنامه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه‌‌، زیانی ڤۆلڤۆ، له‌ سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌وساڵدا، نزیکه‌ی پێنج میلیارد و هه‌شتسه‌د میلیۆن کرۆن بووه‌.

سه‌رۆکی کۆشیرکه‌تی ڤۆلڤۆ، له‌یف یوانسۆن، ده‌ڵێ ئه‌م سێ مانگه‌م به‌ڕاستی زۆر ناخۆش بوون. من له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێزده‌ ساڵه‌ی له‌ ڤۆلڤۆ دام، هه‌رگیز نه‌مدیوه‌ که‌ ڤۆلڤۆ، زیانێکی ئه‌وه‌نده زۆری وێکه‌وتبێ.‌ بۆیه‌ ده‌ڵێم که‌ ئه‌م سێ مانگه‌ به‌ڕاستی گه‌لێ ناخۆش بوون. ئێمه‌ له‌ گه‌لێک بواری بازرگانیی خۆماندا، ڕێژه‌ی فرۆشمان دابه‌زییه‌ نیوه‌ و ڕاسپێریی سازکردنمان بۆ ڕاده‌ی هه‌شتا له‌سه‌د داشکاوه‌ بۆ وێنه‌ له‌ سازکردنی گه‌مێی ڤۆلڤۆ پێنتادا. بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ڕاستی زۆر ناخۆش بووه‌.

ده‌سپێکی ئه‌مساڵ، بۆ کۆشیرکه‌تی ڤۆلڤۆ، به‌ زیانه‌وه‌ بوو. هه‌ر بۆیه‌ش له‌و جڤینه‌ چاپه‌مه‌نییه‌ی له‌ نووسینگه‌ی سه‌ره‌کیی ڤۆلڤۆ له‌ یۆتێبۆریدا پێکهات، ته‌نیا ژماره‌ی خوار سفر بوون که‌ له‌ سه‌ر شاشه‌ گه‌وره‌که پێشان ده‌دران.‌ که‌چی زیانه‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ڤۆلڤۆ، گه‌لێ له‌وه‌ی شرۆڤه‌وانان پێش‌بێنییان کردبوو، خراپتر بوو: دوو میلیارد کرۆن زیاتر.

ڤۆلڤۆ هێشتا هیچ به‌سته‌یه‌کی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی پێشنیار نه‌کردووه‌. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بوو که‌ بۆ نموونه‌ زێده‌تری ١٥٠٠ کارمه‌ند له‌ سوید ئاگادار کرانه‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن. به‌م حاڵه‌وه‌ ڤۆلڤۆ ده‌بێ له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا، خه‌رجییه‌کانی تا نزیکه‌ی نۆ میلیارد کرۆن که‌م کاته‌وه‌. سه‌رۆکی کۆشیرکه‌تی ڤۆلڤۆ، له‌یف یوانسۆن، ده‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌و سێ مانگه‌ی ڕابرد بۆ ئێمه‌ زۆر ناخۆش بوو به‌ڵام سێ مانگی ناخۆشی دیکه‌شمان له‌ پێشدایه‌.

له‌ ناو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی ڤۆلڤۆ که‌ له‌ به‌ر زیانی ئه‌و شیرکه‌ته‌، له‌ کار ده‌کران بۆ نموونه‌ ژن و مێردێکی کوردیش هه‌ن که‌ زایه‌ڵه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردن. به‌خته‌وه‌رانه‌ وێده‌چوو که‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌رکرانه‌، به‌خت هه‌ر یاریان بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".