Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خولی سه‌ختتر له‌ دواناوه‌ندییه‌کاندا به‌ ڕێوه‌ ده‌بردرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 28 april 2009 kl 15.03

دواناوه‌ندییه‌کانی سوێد به‌پێی نه‌خشه‌کانی حوکوومه‌ت له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی تردا چه‌ند گۆڕانی بنه‌ڕه‌تییان لێدا به‌رپا ده‌کرێت. له‌وه‌ولا بۆ فێرخواز گران ده‌بێت له‌و به‌رنامانه‌ی خوێدندندا په‌سه‌ند بکرێن که‌ به‌ خوێندنی باڵایان ده‌گه‌یه‌نێت و خوله‌کانی خوێدنیش مه‌رجی سه‌ختتر بۆ فێرخوا ده‌نێنه‌وه‌. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ یان بیرۆکلوند ده‌ڵێت هۆی ئه‌م بڕێاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوله‌کان فێرخواز ئاماده‌ی خوێندنی باڵا بکه‌ن، ئێمه‌ پێویستمان به‌ زیادکردنی مه‌رج و خواست و ئه‌نجامه‌کانی بواری خوێندن له‌ سوێد هه‌یه‌.  

مه‌به‌ستی بیۆرکلوند نییه‌ که‌ فێرخوازێکی زۆر خوێندنیان پێ ته‌واو نه‌کرێت، به‌ڵکوو خولی نوێ به‌رپا ده‌کرێت و له‌و ڕووه‌وه‌ بۆ فێرخواز سه‌خت ده‌بێت خوێدنی ته‌واو بکات. ئه‌مه‌یش به‌و مانایه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ له‌ گه‌نجێکی زۆر به‌ مه‌رج ده‌گیرێت که‌ له‌ داهاتوودا ماوه‌یه‌کی زیاتر بخوێنن. بیۆرکلوند ده‌ڵێت سوێد پێویستی به‌ شتی وایه‌. له‌ باری ئه‌مڕۆدا فێرخوازی قۆناخی دواناوه‌ندیی 750 نمره‌ی هه‌مان بابه‌ته‌یلی هه‌مان ئاست ده‌خوێنن، بۆ نموونه‌ بیرکاری و سوێدی و ئینگلیزی. حوکوومه‌ت به‌ ته‌مایه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ بگۆڕیت و له‌ فێرخوازی به‌رنامه‌ی ئاماده‌کردنی خوێندنی به‌ مه‌رج ده‌گرێت به‌ لای که‌مه‌وه‌ 950 نمره‌ بخوێنێت. حوکوومه‌ت ده‌یه‌وێت فێرخوازی داهاتوو سوێدی و ئینگلیزییه‌کی زۆرتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بخوێنن و مه‌رجی زێده‌ترتان ده‌خرێته‌ ڕێ تا له‌ تاقیکردنه‌وه‌ ده‌رچن و، به‌و جۆره‌ نمره‌ی لێوه‌شاوه‌یی بۆ خوێدنی به‌رز به‌ ده‌ست بهێنن. هاوکات فێرخوازی دواناوه‌ندییه‌ پیشه‌ییه‌کان که‌متر وانه‌ ده‌خوێنن و ته‌نیا 600 نمره‌یان بۆ هه‌موو وانه‌کان لێ به‌ مه‌رج ده‌گیرێت و که‌سێکیش بیه‌وێت بابه‌تی پیشه‌یی بخوێنێت ڕێی وه‌رگرتنی له‌ خوێدنی وادا ئاسانتر ده‌بێت. پێشنیازیش کراوه‌ خوێندنی بواری ئابوور و بابه‌ته‌ مرۆییه‌کان و تێۆرییه‌کان که‌ جاران هه‌بوون، سه‌رله‌نوێ بگێڕدرێنه‌وه‌ نێو به‌رنامه‌کانی خوێدن و کاریان پی بکرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".