Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتیی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت بره‌وی سه‌ندووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 maj 2009 kl 15.59
پارتیی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت

پارتیی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت ـ پیرات پارتییێت ـ ناوێکه‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ خۆی ناوه‌ که‌ باوه‌ڕی وایه‌ هه‌موو که‌سێک ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ بلوێت هه‌رچی فیلم و موزێکێکی بوێت له‌ ئینته‌رنێت بۆ خۆی مه‌یسه‌ر بکات بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بدات، پارتییه‌که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌ورووپادا به‌شداره‌ که‌ گه‌لێک ڕاپێوانی ئه‌م دواییه‌ دیاری خستووه‌ له‌و پێنج له‌ سه‌ده‌ زیاتر ده‌هێنن که‌ بۆ چوونه‌ ڕیزی پارتییه‌کانی په‌رله‌مانه‌که‌‌ پێویسته‌. ئه‌مه‌یشه‌ که‌ پارتییه‌که‌ی گه‌شبین کردووه‌، ئه‌گه‌رچی ترسی ئه‌وه‌یانه‌ لایه‌نگرانیان که‌ زۆرینه‌ گه‌نجن ئه‌کری ده‌نگدان وه‌ به‌ر خۆیانه‌وه‌ نه‌ده‌ن.  کریستیان ئێنگستریۆم Christian Engström سه‌رلیستی ناوزه‌دکراوانی پارتییه‌که‌یه‌، له‌ لێدوانێکدا له‌ زانستگه‌ی ستۆکهۆڵم گیرا، داوای له‌ لایه‌نگرانی پارتییه‌که‌ی کرد هه‌تا زووه‌ ده‌نگ بده‌ن.

ئه‌م پارتییه‌ لایه‌نگری له‌ نێو که‌سانی به‌ ته‌مه‌ن خوار سیساڵانه‌وه‌یه‌، که‌ گرۆیه‌ک پێکه‌وه‌ ده‌نێن، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ده‌نگیان نه‌دا. له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای 2004 ـدا چواریه‌کی ده‌نگده‌ران له‌ خوار سیساڵانه‌وه‌ بوون. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ به‌ لای کریستیان ئێنگستریۆمه‌وه‌ جیایه‌‌ و یه‌که‌م جاره‌‌ ئه‌و پرسانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، که‌ بایه‌خیان هه‌یه‌ و که‌ یه‌کیه‌تییه‌که‌ بڕیاریاان ده‌دات، بۆ نموونه‌ داهاتووی ئینته‌رنێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌سانی خوار سیساڵان به‌شدارییه‌کی به‌رچاو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".