Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دارعه‌سای که‌شه‌ی مه‌زن، دزرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 maj 2009 kl 14.26

دارعه‌سای گه‌وهه‌ر نیشانی که‌شه‌ی مه‌زنی کڵێسه‌ی لوند، شه‌وی ڕابردوو دزرا. پۆلیس ده‌ڵێ ئه‌م کاره‌ پلانکراو بووه‌.

سه‌عات یازده‌ و نیوی شه‌وی ڕابردوو، زه‌نگی ئاگادارکرانه‌وه‌ له‌م دزییه‌، لێدرا و کاتێ پۆلیس گه‌یشتێ، دزه‌کان به‌ دارعه‌ساوه‌ بۆی ده‌رچوووبوون.‌ ئه‌م دارعه‌سایه‌، زێڕین و گه‌وهه‌رنیشان بوو بۆیه‌ش یه‌کجار گرانبایی بوو. کڵێسه‌ی جامیعی لوند ئه‌م داره‌عه‌سایه‌ی له‌ ساڵی ١٩٤٦دا وه‌ک دیاریی مێژووی ٨٠٠ ساله‌ی خۆی وه‌رگرتبوو.

هۆکان ئێ ڤیلهێلمسۆن (Håkan E Wilhelmsson) که‌شه‌ی مه‌زنی کڵێسه‌‌ی لوند، به‌داخبوونی خۆی له‌م ڕووداوه‌ دیار کرد و گوتی ئه‌م دارعه‌سایه‌، کارێکی هونه‌ری بوو و له‌به‌ر گرانبوونی نرخه‌که‌ی ده‌توانم بڵێم که‌ هیچ بازاڕێک، ده‌ڕۆستی نرخه‌که‌ی نایه‌.

پۆلیس هێشتا گومانی دزینی له که‌س نه‌کردووه‌ و هاواری هه‌ره‌وه‌زی بۆ دۆزینه‌وه‌ی گومانلێکراو، بردۆته‌ لای گومرک و پۆلیسی سه‌راسه‌ریی تاوانکاری.‌  

شیاوی باسه‌ که‌ دارعه‌سا، نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی کڵێسه‌یه‌ و ته‌نیا که‌شه‌ی گه‌وره‌ ئیزنی هه‌ڵگرتنی ده‌درێتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".