Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاوانه‌ بۆ پاوانکار‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 maj 2009 kl 14.28

دوو کۆشیرکه‌تی بیناسازیی پێیاب و ئێن سێ سێ (Peab och NCC) له‌ لایه‌ن دادگای کێشه‌کانی بازاڕه‌وه‌ مه‌حکووم کران و یه‌کیان ٧٥ میلیۆن کرۆن و ئه‌وی دی ٢٠٠ میلیۆن کرۆن جه‌ریمه‌ی بۆ بڕایه‌وه‌. پێشتر دادگای سه‌ره‌تایی حوکمی دابوو که‌ کۆشیرکه‌تی ئێن سێ سێ، ١٥٠ میلیۆن کرۆن تاوانه‌ بدات. هۆی ئه‌م جه‌ریمه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ کۆشیرکه‌ته‌که‌، چه‌ندین ساڵ له‌ بواری ئاسفاڵتکردنی جاده‌کانی وڵاتدا کارتێلی چێکردبوو واتا کردبوویه‌ پاوانی خۆی.

یه‌کێ له‌ وکۆمۆنانه‌ی زیاتر له‌وانی دی، له‌م پاوانکارییه‌ی ئێن سێ سێ، زیانی وێکه‌وتبوو، لینشۆپینگ بوو. پاییزی رابردوو کاتێ مه‌حکه‌مه‌که‌ بۆ یه‌که‌م جار به‌رپا بوو، یوێستا گوستاڤسۆنی حیزبی سه‌نته‌ر، که‌ ئه‌و کات سه‌رۆکی شاره‌وانیی لینشۆپینگ بوو، ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌ شێوه‌ی ڕه‌فتاری پاوانکاریی ئه‌و شیرکه‌تانه‌ گرتبوو و داوای لێکردبوون له‌ شێوه‌ی کاروباری خۆیاندا زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسێتی بکه‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".