Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ته‌ندروستی

نه‌خۆشیی شه‌کره‌ له‌ منداڵاندا، په‌ره‌گر بووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 maj 2009 kl 16.02

ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌متر له‌ پێنج ساڵیان ته‌مه‌نه‌ و نه‌خۆشیی شه‌کره‌، دیابێتی جۆری یه‌ک، ده‌گرن له ‌ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ی داهاتوودا، دوو ئه‌وه‌نده‌ی لێ دێت. توێژه‌ران پێیان وایه‌ که‌ شێوه‌ی ژیانی ئێمه‌ له‌م سه‌ده‌ی ئێستادا ئه‌و کێشه‌یه‌ی هێناوه‌ته‌ گۆڕێ.

له‌ سوید و فینله‌ند، باری ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌، تۆقێنه‌ره‌. ڕێژه‌ی منداڵانی تووشبوو به‌ دیابێتی جۆری یه‌ک، له‌ بیست ساڵی ڕابردوودا، دوو به‌رابه‌ر بووه‌. ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت منداڵانی پشت لانکه‌ش تووشی ده‌بوون له‌ حاڵێکدا پێشتر وا نه‌بوو.

له‌م ناوه‌دا تیۆریی پزیشکان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌کانی، جوداوازه‌. هه‌ندێکیان خه‌تاکه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر هه‌وکردنی به‌ هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن باکتریای ژارسازی ناو په‌تاته‌، ئه‌م گرفته‌ ده‌خوڵقێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".