Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داهاتووی کارگه‌ی ساب ئه‌وتۆمۆبیل دیار نییه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juni 2009 kl 15.54
جێنێرال مۆتۆرز خاوه‌نی ساب ئۆتۆمۆبیله‌

که‌ خاوه‌نه‌ ئه‌مه‌رێکییه‌که‌ی کارگه‌که‌ی جێنێرال مۆتۆرز له‌ پشوی هه‌فته‌دا کارگه‌ی ئۆپلی ئه‌ڵمانی به‌ کڕیاری ڕووسی و که‌نه‌دی فرۆشت‌، ساب که‌وته‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌که‌، بۆیه‌ پێویست وایه‌ له‌ سۆراخی کڕیاری خۆیدا به‌رده‌وام بێت. به‌پێی ساب ئۆتۆمۆبیل له‌ شاری ترۆلهێتتان دوو سێ لایه‌نی مه‌زه‌نده‌کراو هه‌ن که‌ گوایه‌ به‌ ته‌مای کڕینی سابن و له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا یه‌کێکی ئه‌و کڕیارانه‌ ئاشکرا ده‌کرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جێنێرال مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریکایی داوا له‌ دادگه‌ بکات پارێزه‌ی مایه‌پووکی بۆ دابین بکرێت. مه‌به‌ست له‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارگه‌که‌ دابهێنرێته‌وه‌ و بچوک بکرێته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تیش، ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا خۆ ببێت به‌ خاوه‌نی سه‌ره‌کیی کارگه‌که‌.  ساب قه‌رزێکی گه‌وره‌ی جێنێرال موتۆرزی که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر. ساڵی پار کارگه‌ی ساب ئۆتۆمۆبیل سێ میلیارد کرۆنی زه‌ره‌ر بوو و به‌مه‌یش قه‌رزه‌کانی کارگه‌که به‌ 10 میلیارد کرۆن گه‌یشتووه‌.

ساب داوای کردووه‌ که له‌‌ 75 له‌ سه‌دی قه‌رزه‌کانی خۆش ببن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باری ئابووری خۆی پاکه‌وه‌ بکات. به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌ جێنێرال مۆتۆرز و دادگه‌ی ئه‌مه‌رێکی ئه‌م داوایه‌ په‌سه‌ند بکه‌ن.  

داهاتووی ساب هێشتا ئاشکرا نییه‌ و فرۆشی مانگی ڕابردووی کارگه‌که‌ له‌ سوێ به‌راورد به‌ هه‌مان مانگی ساڵی ڕابردوو ، دیاری خستووه‌ که‌ به‌ ڕێژه‌ی 72 له‌ سه‌دا که‌می کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".