Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وانه‌ی سێکس گوتنه‌وه‌ پرسێکه‌ هه‌ست ده‌ورووژێنێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juni 2009 kl 16.03

حوکوومه‌ت له‌ پێشنیازی تایبه‌ت به‌ گۆڕینی یاسای فێڕگه‌دا که‌ به‌م زووانه‌ وه‌ک پرسنامه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌  له‌ هه‌موو خوێندکارێک به‌ پیویست بگیرێت له‌  وانه‌گوتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ سێکس و مه‌له‌ و وه‌رزشدا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌مه‌‌ به‌ لای عه‌بدڵلا ئونلووه‌وه‌ که‌ موسڵمانه‌ له‌ فیتییه‌ی باشووری ستۆکهۆڵمدا ده‌ژێیت پرسێکی ورووژێنه‌.

له‌ حاڵی حازردا دایک و باوکی سوود له‌و هه‌له‌ وه‌رده‌گرن که‌ داوا بکه‌ن منداڵه‌کانیان له‌ چه‌ند بابه‌تێکی په‌روه‌رده‌ییدا به‌شدار نه‌بن. به‌ڵام ئیدی یاسایه‌ک ده‌نووسرێت که‌ به‌ری ئه‌م هه‌له‌ ده‌گرێت که‌ به‌ری ئازادیی گه‌لێک هه‌رزه‌ی ته‌سک کردووه‌ و که‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ Jan Björklund یان بیۆرکلوند ده‌ڵێت هه‌موو فێرخوازێک مافی خۆیه‌تی له‌م وانه‌یانه‌دا به‌شدار ببێت.

گه‌لێک جار ئاماژه‌ به‌ هۆی ئایینی ده‌درێت کاتێک داوا ده‌کرێت منداڵ یان هه‌رزه‌ له‌ جۆرێک وانه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن. ئه‌م زانیارییانه‌ که‌ بۆ مرۆڤ به‌ گرینگ ده‌زانرێت و گۆڕینی یاسای بۆ به‌ پێویست ده‌گیرێت پارتی گه‌ل ساڵی پار بوو که‌ پێشنیازی کرد، به‌ڵام پارتییه بۆرژووا‌کانی تر پشتگیریی پێشنیازه‌که‌یان نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌مجار پارتییه‌کانی حوکوومه‌تی له‌ باره‌وه‌ هاوڕان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".