Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوێنێ به‌ شایه‌کشه‌ممه‌ی سوێد دیاری کرا.

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juni 2009 kl 16.07
ئیبراهیمۆڤیچ ، زلاتان

یاریزانی به‌ناووده‌نگی سوێد زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوێنێ به‌ یه‌که‌می گۆڵکه‌رانی خولی یانه‌ نایابه‌کانی ئیتالیا ده‌رچوو. 54 ساڵی له‌مه‌و به‌ر بوو که‌ سوێدییه‌ک ‌ سه‌رلیستی خاوه‌ن فره‌گۆڵه‌کانی ئه‌و خوله بگرێت، که‌ 1955 گوننه‌ر نوردال پاڵه‌وانی بوو.  له‌ دوێنێوه‌ ئه‌م مێژووه‌ گۆڕا. ئیبراهیمۆڤیچ که‌ له‌ یاریی ئینته‌ری دژ به‌ ئه‌تلانتا دوو گۆڵی کرد و یارییه‌که‌ به‌ چوار گۆڵی به‌رامبه‌ر به‌ سێ ته‌واو بوو، 25 ـه‌مین گۆڵی له‌و خوله‌دا تۆمار کرد و نازناوه‌که‌ی بۆ مسۆگه‌ر کرد.

رۆبین سیۆده‌رلین یه‌که‌می یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی ڕافایێل نادالی له‌ پاڵه‌وانێتی فه‌رانسه‌دا به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ گێمێک برده‌وه‌ و به‌و بردنه‌وه‌یه‌یش به‌ جولی پێش به‌ر له‌ کۆتایی ـ چاره‌گه‌ کۆتایی ـ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ گه‌یشت که‌ سبه‌ی یارییه‌که‌ی ده‌کات. نادال چوار جاری به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی فه‌رانسه‌ری بردووه‌ته‌وه‌ و تاکوو دوێنێ هیچ یارییه‌کی سه‌ر لمی له‌ پاریس نه‌دۆڕاندبوو. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".