Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بودجه‌ی ده‌ستگای مێدیای خزمه‌تگوزاریی گشتی زیاد ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juni 2009 kl 16.04

حکوومه‌تی سوید پیشنیازی کردووه‌ بۆ ساڵی داهاتوو ڕادیۆی سوید  Sveriges Radio هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی سوید Sveriges Television که‌ هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵ Utbildningsradion ده‌ستگای مێدیای خزمه‌تگوزاریی گشتی public service پێک ده‌هێنن، بودجه‌یه‌کی گه وره‌تریان بۆ ته‌رخان بکات.

له‌کاتێکدا که‌ وه‌ک باو نزیکه‌ی له‌سه‌دا دوو زیاده‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌که‌یان به‌ڵام ئه‌مجاره‌ واتا بۆ ساڵی 2010 ده‌بێته‌‌ له‌سه‌دا سێ. سه‌رۆکی گشتی ڕادیۆی سوید ماتس سڤێگفۆش  Mats Svegfors پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی حوکوومه‌ت ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ دان پێدانان و به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی ده‌ستگای مێدیای خزمه‌تگوزاریی گشتی public service .

ماتس ستێگفۆرش ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه‌ مایه‌ی شادومانییه‌  بۆ ئێمه‌ش و بۆ گوێگران و بینه‌رانی که‌ناڵه‌کانمان، هه‌رجه‌نده‌ ئه‌و بڕه‌ زیاده‌یه‌ هێنده‌ گه‌ورو نییه‌ به‌راورد به‌و کارو چالاکیانه‌ی که‌ کۆمپانیاکه‌مان ئه‌نجامی ده‌دات.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م زیاده‌یه‌ مانای نزیکه‌ی 65 ملیۆن کرۆنی زیاتره‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌کانی ڕدیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سویدی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی هاوڵاتیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ مێدیایه‌دا ده‌یده‌ن و به‌ tv-avgiften ناسراوه‌ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".