Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

بنکه‌ی پاراستنی پاشماوه‌ ئه‌تۆمییه‌کان له‌ کۆمونی ئیۆستهامار داده‌مه‌زرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juni 2009 kl 16.05

نزیکه‌ی 20 ملیارد کرۆن بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی پاراستنی پاشماوه‌ ئه‌تۆمییه‌کان ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ بواری کارگه‌کاندا و له‌ سویدا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا‌ چاوه‌ڕێده‌کرێت له‌ ماوه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بنکانه‌دا نزیکه‌ی 700 که‌س بۆ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بخرێنه‌ سه‌رکار.

شایه‌نی باسه‌ نزیکه‌ی 120 هه‌زار ته‌ن پاشماوه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی به‌ قووڵایی 500 مه‌تر له پیره‌‌ شاخه‌کاندا دوور له‌ ده‌ستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ بۆ ماوه‌ی 100 هه‌زار ساڵ ده‌پارێزرێت. له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمۆنی ئیۆستهاممه‌ره‌وه‌ مارگه‌رێتا ویده‌ن Margareta Widén شادومانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنی کۆمۆنه‌که‌یان بۆ بوونه‌ بنکه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت سوید ده‌بێته‌ یه‌که‌م وڵات له‌ جیهاندا که‌ بنکه‌ی پاراستنی پاشماوه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌شت که‌ خه‌ڵکی له‌ وڵاتانی تره‌وه‌ دێنه‌ ئێره‌ هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بیناسازی و گه‌شه‌پێدان ده‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ لایه‌ن پارتی ژینگه‌وه ده‌نگی ڕه‌خنه‌ به‌رزبۆته‌وه‌و له‌ زاری قسه‌که‌ریانه‌وه‌ پێته‌ر ئێریکسۆن، حوکوومه‌ت پیش ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستنیشانکردنی شوێنی دامه‌زراندنی بنکه‌کانی پاراستنی پاشماوی ئه‌تۆمی بدات ده‌بوایه‌ گرنگی به‌ هه‌ڵسانگاندن و به‌راوردکرنی ئه‌و شێوازه‌ پاراستنانه‌ بدات و له‌ زه‌ره‌رمه‌ندیان بۆ ژینگه‌ بکۆڵێته‌وه‌.   ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".