Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە
یه‌کێتیی ئه‌ورووپا

ئاکامی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی سویدی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 juni 2009 kl 16.06
1 av 2
2 av 2

هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی سویدی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ گشت وڵات به‌ڕێوه‌ چوو. بره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ سێ حیزب بوون:
حیزبی چه‌ته‌کانی ئینترنێت، حیزبی ژینگه‌ و حیزبی لیبرالی گه‌ل

حیزبی تاکپرسی چه‌ته‌کانی ئینترنێت بره‌وه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بوون. له‌ هیچه‌وه‌ و له‌ حاڵێكدا که‌ تازه‌ پێکهاتبوون، حه‌وت له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانیان هێناوه. زۆرتریش له‌ ناو گه‌نجان و به‌تایبه‌ت کوڕانی گه‌نج‌.

کریستیه‌ن ئێنگستروێم، نامزه‌دی پارتیی چه‌ته‌کانی ئینترنێت، پیرات پارتیێت، له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ زۆر دڵخۆشه‌.

پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌م حیزبه‌، ئازادیی دابه‌زاندنی په‌ڕگه‌ی ئینترنێتییه‌ وه‌ک مووزیک و فیلم. ئه‌و پرسه‌ پاش په‌سندکرانی یاسای کۆنترۆڵی ته‌له‌فۆن، نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی سه‌یر ده‌کرێن، ناودێر به‌ FRA lagen، له‌ په‌رله‌مانی سویددا نیگه‌رانییه‌کی زۆری خوڵقاند. هه‌روه‌ها مه‌حکه‌مه‌کرانی به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی پایرتبه‌ی، گه‌نجه‌کانی به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ره‌و کۆڕێکخستنێک هان دا که‌ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی ده‌نگده‌رانی لێکه‌وته‌وه‌. به‌ڵام نوێنه‌رێک به‌ ته‌نێ ده‌توانێ له‌ ناو په‌رله‌مانێکی وا پڕئه‌ندامدا چ بکات؟

کریستیه‌ن ئێنگستروێم، نامزه‌دی پارتیی چه‌ته‌کانی ئینترنێت، پیرات پارتیێت، ده‌ڵێ خۆ ده‌توانین ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئینترنێت هه‌مانه،‌ به‌ ناو نوێنه‌رانی دیکه‌دا بیبه‌شینه‌وه‌.


ئه‌و حیزبه‌ی تر که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی زۆر به‌رز بۆوه‌ حیزبی ژینگه‌ بوو، سه‌و‌زه‌کان. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی حیزبی ژینگه‌ که‌ تێیدا ده‌نگه‌کانی له‌ شه‌ش له‌ سه‌ده‌وه‌ بوونه‌ نزیکه‌ی دوو به‌رامبه‌ر، واتا گه‌یشته‌ ١٠،٩ له‌ سه‌د به‌و مانایه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رێکی دیکه‌ش ده‌نێرنه‌ ناو‌ په‌رله‌مانی ئه‌رووپاوه‌. ئیسابێللا لوێڤین، نوێنه‌ری نوێی حیزبی سه‌وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا که‌ خۆی ڕۆژنامه‌وانی پرسگه‌لی ژینگه‌یه‌.

لوێڤین به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ و ئه‌و بڕوایه‌ی پێی کراوه‌ خۆشحاڵه‌ و ده‌ڵێ خه‌بات بۆ پرسی ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا زۆر ساده‌ نییه‌.

سه‌رکه‌وتنی حیزبی سه‌وز له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، تایبه‌ت به‌ سوید نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌و‌ حیزبه له‌ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپاش که‌ هاوکات له‌ گه‌ڵ سوید، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژارد‌، سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ ده‌ست هێنا.


بره‌وه‌ی دیکه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌، حیزبی لیبرالی گه‌له‌، فۆلکپارتیێت، که‌ ده‌نگه‌کانی له‌ ٩،٩ له‌سه‌ده‌وه‌ گه‌یانده‌ ١٣،٦ له‌ سه‌د و به‌مجۆره‌ کورسییه‌کی دیکه‌شی وه‌ده‌ست خست. ده‌گوترێ‌ به‌شێکی زۆری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ خۆشه‌ویستیی خاتوو ماریت پۆلسۆنه‌. یان بیۆرکلوند، سه‌رۆکی پارتی لیبرالی گه‌ل، نکۆڵی له‌ کارتێکه‌ریی خاتوو پۆلسۆن له‌ سه‌ر زۆربوونی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ حیزبه‌که‌ی ناکات.

دوو حیزبی مۆدێرات و سوسیال دیمۆکرات، ته‌قریبه‌ن هه‌ر هه‌مان ڕێژه‌ ده‌نگیان هێنایه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٤دا هه‌یانبوو. واتا مۆدێراته‌کان چوار کورسی و سوسیالدیمۆکراته‌کان پێنج کورسیان به‌ده‌ست هێنا. دوو حیزبی سه‌نته‌ر و مه‌سیحییه‌ دیمۆکراته‌کان، ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانیان تۆزێک که‌مبۆوه‌ به‌ڵام کورسییه‌کانیان هه‌روا پاراست‌. حیزبی لیسته‌ی مانگی جوون، یوونی لیستا، که له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٤ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، وه‌ک دیارده‌یه‌ک توانیبووی سێ کورسی به‌ده‌ست بێنێ، هه‌ر سێی له‌ ده‌س دا‌ و نه‌گه‌یشته‌ ئاستی چوونه‌ ژووره‌وه‌.‌


ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ٢٠٠٩:

  • سۆسیالدێموکراته‌کان ٦،٢٤
  • مۆدێراته‌کان ٨،١٨
  • گه‌ل ٦،١٣
  • ژینگه‌ ٩،١٠
  • چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت ١،٧
  • چه‌پ ٦،٥
  • سه‌نته‌ر ٥،٥
  • مه‌سیحییه‌ دێمۆکراته‌کان ٧،٤
  • لیستی جوونی ٦،٣
  • دێمۆکراته‌کانی سوێد ٣،٣
  • بزووتنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه‌ ٢،٢

سوێد ١٨ نوێنه‌ری له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای ٢٠٠٩ دا به‌شدار ده‌بێت. ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مساڵ ٤٣،٨ له‌ سه‌دی کۆی خاوه‌نده‌نگه‌کان بوو واتا نزیکه‌ی ٣ میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار که‌س له‌ کۆی نزیکه‌ی ٧ میلیۆن و ٨٨ هه‌زار ده‌نگ. له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا به‌ره‌ی نه‌ریتخواز، جێی خۆی هه‌روه‌ک گرۆی یه‌که‌م قایم کرد، که‌ ئێستا ٢٦٧ له‌ ٧٣٦ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانه‌که‌یان به‌ر ده‌که‌وێت. سۆسیالیسته‌کانی هه‌موو ئه‌ورووپا کشاونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ١٥٩ جێیان پێ بڕاوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".