Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لارش لێیۆنبۆری ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juni 2009 kl 11.36
لێیۆنبۆری

وه‌زیری خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ لارش لێیۆنبۆریی سه‌ر به‌ پارتی گه‌ل، لیبراله‌کان، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ڕیزی حوکوومه‌ت ده‌کشێته‌وه‌ و به‌و نیازه‌وه‌ نییه‌ ساڵی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوێد خۆ ناوزه‌د بکات و، ده‌یه‌وت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌. لێیۆنبۆری ده‌ڵیت پاش چل ساڵی کاری سیاسی هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات که‌ کارێکی تر بکات. به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه‌ که‌ چی ده‌کات.

ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ له‌و ده‌مه‌دا به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نریت که‌ جێگرێک بۆ لارش لێیۆنبۆری ده‌ستنیشان ده‌کرێت. وه‌زاره‌تی خویدنی باڵایش ده‌ڵیت جێگری وه‌زیر له‌ ناوه‌ڕاستی هاوینی ئه‌مساڵدا دیاری ده‌کرێت. لیێۆنبۆری که‌ ئه‌مساڵ 60 ساڵی ته‌مه‌ن ده‌کات، له‌ 1997 ـه‌وه‌ تاکوو 2007 سه‌رۆکی پارتیی گه‌ل بوو. ساڵی 2006 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێ سپێردرا و له‌ 2007 ـه‌وه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".