Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پوخته‌ی ئالمێداڵسڤێکان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 6 juli 2009 kl 16.52

هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌داران، ئالمێداڵسڤێکان، شه‌ممه‌ی ڕابوردوو کۆتایی هات، 1042 چالاکی ئه‌نجامدران له‌وانه‌ خوێنده‌وه‌ی 7 وتاری پارته‌کان بوو. جێی خۆیه‌تی بپرسین کام پرسانه‌ گرنگیان پێدرا و  چ پرسێک له‌ بیر کرابوو؟ دوو به‌ره‌ی حوکوومه‌ت و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن چۆن خۆیان نواند، به‌تایبه‌ت که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌به‌رده‌مدان؟

به‌ره‌ی سورو‌سه‌وزه‌کان که‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ سۆسیالدیموکراته‌کان، پارتی ژینگه‌ و چه‌پ پێک دێت، هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌داران له‌ ئالمیداله‌ن له‌ ڤیسبی بووه‌ ده‌رفه‌تی خۆ نواندنیان وه‌ک به‌ره‌یه‌کی سیانه‌ی یه‌کگرتوو له‌ به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی هاوپه‌یماندا که‌ به‌ره‌ی حوکوومه‌ت پێکدێنن. له‌هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ کێبه‌ڕکێی سیاسییان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی حوکوومه‌تدا سورو سه‌وزه‌کان په‌یمانیان دا گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ببه‌نه‌وه‌ ڕێسای تایبه‌ت به‌ باجی تایبه‌ت به‌ خانووبه‌ره‌ ده‌گۆڕن. 

مۆنا سالین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ تاکه‌ په‌یمانی ئێمه‌ نییه‌ بۆ هاووڵاتیان به‌ڵکه‌ گۆڕانکاریشه‌ له‌ دابه‌شکردنی شێوازه‌ جیاوازه‌کانی خاوه‌ندارێتی خانوبه‌ره‌  و خاوه‌ندارانی ڤیلا گرانه‌کانه‌. شایه‌نی باسه‌ مۆنا سالین هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد که ده‌کرێت به‌ پێی بارودۆخی تایبه‌تی که‌سه‌کان له‌ داوای ته‌مه‌نی 65 ساڵییه‌وه‌ مافی کارکردنت هه‌بێت. 

شایه‌نی باسه‌ پارته‌کانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ئازادانه‌ و هه‌ریه‌کیان پێناسی تایبه‌ت به‌ پارته‌که‌ی خۆی له‌ پرسێکدا چڕ ده‌کرده‌وه‌. سه‌رۆکی پارتی سێنته‌ر مۆد ئولوفسۆن باسی له‌ دامه‌زراندنی خه‌زێنه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ سه‌رمایه‌گوزاران و خاوه‌ن کۆمپانیا و کارگه‌کان  کرد که‌ ده‌توانن له‌ داهاتوودا بۆ داهێنانی ژینگه‌ پارێزانه‌ پاره‌ له‌و خه‌زێنه‌یه‌ قه‌رز بکه‌ن. 

 سه‌رۆکی پارتی مه‌سیحییه‌ دیموکراته‌کان یۆران هێگلووند هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کرده‌ ده‌رفه‌تی هێرشه‌کانی دژ به‌ ڕۆشنبیره‌ چه‌پڕه‌وه‌کان که‌ گوایا له‌ وتاره‌کانیاندا تانه‌ له‌و که‌سانه‌ ده‌ده‌ن که‌ ژیانێکی ئاسایی ده‌ گوزه‌رێنن، هێگلووند وتی ئه‌و که‌سانه‌ی  خاوه‌ن خێزانن، کارده‌که‌ن و پشووی کار سمسته‌ر وه‌رده‌گرن ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ڕۆشنبیره‌ چه‌پڕه‌وه‌کان به‌ هه‌رهۆیه‌ک بێت هه‌ڵه‌یه‌کیان لیده‌دۆزنه‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ و هه‌ر له‌به‌ره‌ی هاوپه‌یمانه‌وه‌ سه‌رۆکی پارتی گه‌لی لیبرال یان بیۆرکلوند وه‌ک چاوه‌ڕوانده‌کرا پرسی خوێندنگاکان که‌ هه‌میشه‌ جه‌ختی لێده‌کاته‌وه‌ ته‌وه‌ری باسه‌کانی بوو، به‌ڵام پرسێکی تر که‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا بیۆرکلوند گرنگی پێدا پرسی دیارده‌ی بێکاری لاوان بوو که‌ خه‌ریکه‌ بگاته‌ له‌سه‌دا 30 ئه‌مه‌ گه‌ر به‌راوه‌ردی بکه‌ین له‌ گه‌ڵ دانمارکدا که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ته‌نها له‌سه‌دا 9 یه‌. چاره‌سه‌ری بیۆرکلوند بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ کارکردنی هاوپێچ به‌ خوێندنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مووچه‌یه‌کی که‌متر له‌ ئاسایی و به‌مه‌رجی کاری سنوردارکراو.

- گه‌ر به‌ مووچه‌‌کی که‌متر له‌ ئاسایی کاتێک ته‌مه‌نت له‌ نێوان 19 تا20 ساڵاندایه‌  کاربکه‌یت ئاسانتر ده‌رفه‌تی کارت بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت. یان بیۆرک لوند ده‌ڵێت له‌ حاڵی حازردا مه‌رجه‌کانی تایبه‌ت به‌ په‌یمانی نێوان خاوه‌نکار و کرێکار هێنده‌ توندو تۆڵن ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ لاوان سه‌خت ده‌کات. ئه‌م پێشنیازه‌ی سه‌رۆکی پارتی گه‌لی لیبرال له‌لایه‌ن سۆسیالدیموکراته‌کانه‌وه‌ به‌ هه‌ندێک ئه‌گه‌ر و وریاییه‌وه‌ پشتگیری لێکرا. 

هه‌ر له‌ چوارچیوه‌ی هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌داراندا که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوورد و کۆتایی هات و له‌ ئێواره‌ وتاره‌کانی پارته‌ سیسیه‌کانه‌وه‌ کاتێک هاته‌ نۆره‌ی پارتی ژینگه‌، له‌ زاری وته‌بێژیانه‌وه‌ پیته‌ر ئێریکوسۆن ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی پارتی مۆدێراته‌کان و سه‌ره‌ک وه‌زیران فرێدریک ڕه‌ینفێڵد کرا که‌ گوایا کارێکی ئه‌وتۆیان بۆ پرسی ژینگه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌. یه‌کێک له‌و پرسانه‌ی که‌ پارتی ژینگه‌ جه‌ختی لێکرده‌وه‌ پرسی خۆشتر کردن و باشتر کردنی خواردنی ده‌ستگاکانی وه‌ک خوێندنگا و نه‌خۆشخانه‌کان بوو.

جێ باسه‌ له‌ ئێواره‌ وتاره‌که‌ی پارتی چه‌پ له‌ زاری سه‌رۆکییانه‌وه‌ لارش ئۆلی خاوه‌ندارێتی حوکوومی له‌ بانکه‌کانی وه‌ک نوردیا و ئێس بێ ئابێ به‌ هه‌ند گیرا ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ئه‌م پیشنیازه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو پارته‌که‌ی تری به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ر به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌. 

دوا وتاری هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌داران له‌ ئالمێدالن له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی مۆدێراته‌کان و سه‌ره‌ک وه‌زیران فرێدریک ره‌ینفێلده‌وه‌ پێشکه‌ش کرا. ڕه‌ینفێڵد که‌له‌ یه‌ک ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆته‌ سه‌رۆکی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا هه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و پۆسته‌ نوێیه‌وه و دوور له‌ سیاسه‌تی ناوخۆی سوید و دوور له‌ ڕه‌خنه‌ له‌به‌ری ئۆپۆزسییۆن ، ‌وتاره‌که‌ی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر کرد.

له‌ ماوه‌ی نیوه‌ ساڵیکدا نیگای جیهان ڕوو له‌ سویده‌ و ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یڵێین ڕۆڵێکی گرنگی ده‌بێت، به‌ڵام دانیشتوانی وڵاتی مێلان میۆلک ده‌بێت سنگفراوان بین،  هه‌رگیز خۆمان وه‌ک باڵاده‌ست و به‌رزتر له‌وانی تر نیشان ناده‌ین ، هه‌رگیز ئه‌وه‌، واتا خۆ به‌ زلزانی، ڕێگه‌ی باڵا ده‌ست بوون نییه‌، ئه‌وه‌ ڕێچکه‌ی گۆڕێنی جیهان نییه.‌

ده‌کرێت به‌ گشتی هه‌فته‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مساڵ له‌وه‌دا کورت بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ڕووداوی نوێ و هه‌واڵی نوێی که‌م بوو، جه‌خت له‌سه‌ر پرسی باجی خانووبه‌روه‌ و پرسی بێکاری لاوان، له‌کاتێکدا پرسه‌کانی وه‌ک هاووگونجی و په‌راوێزی که‌ پرسی سه‌ره‌کی بێگانانی سویده نه‌ هاتنه‌ گۆری. 

به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌یان به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی باج ‌کرد و له‌به‌رامبه‌ریاندا به‌ره‌ی هاوپه‌یمان که‌ به‌ره‌ی حوکوومه‌ته‌ په‌یمانی داشکاندنی باجیان له‌سه‌ر موچه‌ی نزم و مامناوه‌ندی هاوڵاتیان هه‌روه‌ها کارگه‌که‌ن ده‌دا، به‌مه‌رجێک باری ئابووری له‌باربێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".