Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاندنی کانه‌بیس له‌ سویددا زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 juli 2009 kl 17.01

به‌پێی زانیارییه‌کانی ده‌ستگه‌ی سه‌رانسه‌ری پۆلیسی دژ به‌ تاوانه‌کان ڕێژه‌ی چاندنی کانابیس که‌ جۆرێکه‌ له‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان له‌ سویدا زیادی کردووه‌، به‌ڕاده‌یه‌ک که پێویست به‌ کڕین و هێنانی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات  ناکات، ئه‌مه  له‌کاتێکدایه‌ که پۆلیس جه‌خت له‌سه‌ر که‌م بوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی کانه‌بیسی هاورده‌ ده‌کاته‌وه‌.

جێی باسه‌ ڕێژه‌ی کانابیسی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵێکدا‌ چوارجار زیادی کردووه‌. تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیکه‌ی 600 شوێنی چاندنی کانابیسیان گرتووه‌. بلاوبوونه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شیوازی چاندنی کانابیس یه‌کێکه‌ له‌و هۆکارانه‌ی له‌ پشت زیادبوونی ڕێژه‌ی چاندنیه‌وه‌یه‌ له‌ سویدا. تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت ئاسانکاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ کردووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کڕینی تۆوی کانابیس له‌ بازاڕدا یاساییه‌.

پۆلیسیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کانابیس له‌سنوری چاندن و به‌کارهێناننی تاکه‌که‌س ده‌رچووه‌ و باس له‌ چاندنی ڕووبه‌ری گه‌وره‌یه‌. له‌ ده‌تسگه‌ی سه‌رانسه‌ری پۆلیسی دژ به‌تاوانه‌کانه‌وه‌ یوهان نیلسۆن چاندنی کانابیس کاری خۆبه‌خشی نییه‌ به‌ڵکه‌ وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی تری له‌م جۆره‌ بۆ پاره‌ په‌یدا کردنه.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".