Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌ست پێ ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 juli 2009 kl 17.37

ئێواره‌ی دره‌نگی ئه‌مرۆ دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌ چاودێریی سوێد، که‌ سه‌رکرده‌ی یه‌کیه‌تییه‌که‌یه‌، ده‌ست پێ ده‌کرێت. وه‌زیرانی ناخۆ و دادی وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ له‌و نه‌خشه‌یه‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌ که‌ به‌  به‌رنامه‌ی ستۆکهۆڵم  ناو نراوه‌ و بۆ پێنج ساڵی له‌مه‌ولای یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا دیاری کراوه‌.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پرسی وه‌ک به‌رگرتنی تاوان و سیاسه‌تی کۆچ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ داهێنراوه‌ که‌ جێی به‌رنامه‌که‌ی هاگ بگرێته‌وه‌ که‌ تاکوو ئێستا کاری وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ی له‌ بواری دادکاریدا دیاری ده‌کرد. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ بوو که‌ وه‌زیری دادی سوێد  بیاتریس ئاسک مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ به‌رنامه‌که‌ی ستۆکهۆڵم ئه‌و هه‌موو پرسانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ پێوه‌ندییان به‌و هاوکارییه‌ی نێوان وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ کاری پۆلیس و گۆڕێنه‌وه‌ی زانیاری و شێوه‌ی کاری ئینستیتووته‌ دادییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڵام وه‌زیری دادی سوێد بیاتریس ئاسکه‌وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ستۆکهۆڵم که‌ پرسی کۆچ و مافه‌ موڵکییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه، په‌ل بۆ داهاتووی دووری یه‌کیه‌تییه‌که‌ ده‌هاوێت ‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌ لایه‌وه‌ بایه‌خێکی زۆری هه‌یه‌. 

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بواری کۆچ و په‌ناخوازی له‌ وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌یشدا ده‌گرێته‌وه‌ بۆیه‌ وه‌زیری کۆچی سوێد توبییاس بیلستریۆم له‌ میانی مانگی ڕابردوودا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی به‌ گه‌لێک گرنگ و بایه‌خی خۆی له‌ ئاستیدا ئاشکرا کرد و گوتی به‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌ورووپا وه‌ک یه‌کیه‌تییه‌کی پێکهاتوو له‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو ده‌هێڵێته‌وه‌، به‌مه‌یش هه‌ل بۆ مرۆج ده‌سازێت که‌ ڕوو له‌م وڵاتانه‌ بنێن و بو نموونه‌ کاریان لێدا بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ پرسی کۆچێ وزه‌ی کار یه‌کێکی پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژه‌ڤی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ ده‌بن که‌ هه‌ر وایش که‌وته‌وه‌

به‌ڵێ، شه‌ست وه‌زیری ناوخۆ، داد و کۆچ سبه‌ی و دووه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نافه‌رمی له‌ پێشانگه‌که‌ی ئێلڤخیۆی ستۆکهۆڵم ده‌به‌ستن. نزیکه‌ی 300 به‌شدار ئه‌و گرۆ گه‌وره‌یه‌ پێکه‌وه‌ ده‌نێن که‌ پرسی وه‌ک کۆچ و ڤیسه‌دان و کۆنترۆلکردنی سنووره‌ ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا، سزا و مافی سیڤیل، کاری پۆلیس و گومرک ده‌ده‌نه‌ به‌ر لێدوان و باسه‌وه‌. وه‌زیری کۆچی سوێد توبییاس بیلستریۆم که‌ به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌یه‌، لای وایه‌ که‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ستراتێژییه‌ی ستۆکهۆڵم پرسی گرینگی وا ده‌گرنه‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌که‌ به‌ شێوه‌ی جیا ده‌یانگێڕن. هه‌ر بۆ نموونه‌ وه‌زیری کۆچی سوێد به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نانه‌دراوه‌کان ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ لێیدا ئیتالیا و یۆنان و سپانیا، به‌ هۆی سه‌ختگیری و ده‌رکردنی په‌ناخوازیانیانه‌وه‌ یه‌وه‌ ڕه‌خنه‌یان لێ گیراوه‌. تۆبیاس بیلستریۆم له‌م بواره‌دا هاوکارییه‌کی زۆرتری وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ به‌ پێویست ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی پێشوازیکردنی په‌ناخواز له‌ هه‌موو وڵاته‌کانیدا ڕێک بخرێت.  

کۆچی وزه‌ی کار، بابه‌تێکی تره‌ که‌ باس ده‌کرێت و که‌ پرسیاره‌یه‌کی زۆر ده‌خاته‌ پاڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌وه‌ که‌ وه‌زیرانی به‌شدار ده‌یگرن و له‌ به‌رنامه‌که‌ی ستۆکهۆڵمدا وه‌ک ئامانج بڕیاریان ده‌ده‌ن. وه‌زیری کۆچی سوێد کاتێک ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دام په‌ناخوازی وا هه‌ر په‌یدا ده‌بن که‌ به‌ پێویست ده‌زانرێت ڕه‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان بکرێنه‌وه‌ چونکه‌ مه‌رجه‌کانی په‌نادانیان لێدا به‌ دی ناکرێت، ده‌ڵیت ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ساڵی 1212 ئیتر کاری پێ بکرێت و ڕێساکانی 2010 ئیتر دیاری کرابن. ڕوونیشی ده‌کاته‌وه‌ که‌ خه‌می سوێد که‌ کاره‌کان هه‌ر به‌و جۆره‌ی دیاری کراون سه‌‌ربگرن.   

ئاساییشی تاکه‌که‌س، به‌ لای وه‌زیری داد،‌ بیاتریس ئاسکه‌وه‌، گرنگترینی ئه‌وپرسانه‌یه‌ که‌ له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا باس ده‌کرێن. هه‌م هاووڵاتیی یه‌کیه‌تییه‌که‌ و هه‌م په‌ناخوازانی ده‌بێت به‌ لای که‌مه‌وه‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان دابین بکرێن کاتێک سه‌دانی وڵاتێکی تری ده‌که‌ن یان داوای په‌نایان لێ ده‌که‌ن.

به‌و مه‌به‌سته‌یشه‌وه‌ به‌ره‌نگاری تاوانی سنووربه‌زێن ببنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ به‌نگ و له‌شفرۆشی و تێرۆرکاری پێویست وایه‌ هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان ده‌ستگه‌کانی ئه‌م ولاتانه‌ ڕێسای ڕون ڕه‌چاو بکه‌ن.  وه‌زیری دادی سوێد لای وایه‌ که‌موکورتییه‌کی زۆر له‌و سیسته‌مه‌دا هه‌یه‌ که‌ ڕه‌چاو ده‌کرێت و به‌ پێویستی ده‌زانێت ڕاست بکرێنه‌وه‌.

وه‌زیری دادی سوێد بیاتریس ئاسک، ده‌ڵێت سیستمی پاراستنی ئاساییشی تاکه‌که‌سی کۆمه‌ڵگه‌ به‌سه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌وه‌ هه‌ڵچنراوه‌ که‌ وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ به‌ یه‌کتریان هه‌یه‌. به‌ڵام ڕه‌خنه‌یش که‌وتووه‌ته‌وه‌ و که‌سانێک هه‌ن که‌ به‌ دووری نازانن پۆلیسی و ده‌سگه‌کانی یه‌کیه‌تییه‌که‌ بێ ڕه‌چاوکردنی یاسا و ڕێسا ئاکار و ڕه‌وتاری نابه‌جێ له‌ ڕووی تاکه‌که‌سدا بنوێنن.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".