Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆست و سامهاڵ په‌یمانیان به‌ست

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 20 juli 2009 kl 17.09

کۆمپانیای پۆست له‌گه‌ڵ کۆمپانیای حوکوومی سامهاڵ په‌یمانێکی تایبه‌تیان له‌ نێوانیاندا ئیمزا کردووه‌، که‌ به‌و پێیه‌ پۆست له‌ کاتی پیویستی به‌ ‌ کارمه‌ندی زیاتر پشت به‌و که‌سانه‌ ده‌به‌ستێت که‌  کۆمپانیای سامهاڵ بۆیان ده‌دۆزێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ په‌یمانه‌ی نێوان ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ هه‌موو سوید ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌موو بواره‌کانی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌دمینستراتیڤ، و جیاکردنه‌وه‌ سۆرتێرینگ، و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ هاوڵاتیان کوندسێرڤیس، و بڵاوکردنه‌وه‌ دیستریبشون ده‌گرێته‌وه‌.

جێی سه‌رنجه‌ کۆمپانیای سامهاڵ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌خاته‌ سه‌رکار که‌ سست ئه‌ندامن، ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت به‌ڵام به‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌کی  پشکی  سه‌ربه‌خۆ ده‌برێت به‌ڕێوه‌. ئامانجی ئه‌م کۆمپانیایه‌ دۆزینه‌وه‌ی کاره‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌سانی سست ئه‌ندام و  نزیکه‌ی 22 هه‌زار کارمه‌ندی هه‌یه‌ واته‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکانی سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".