Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مووچه‌ که‌متر به‌و که‌سه‌ ده‌درێت که‌ په‌یمانگه‌ و زانستگه‌ ده‌گۆرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 juli 2009 kl 15.51

ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ زانستگه‌ یان په‌یمانگه‌ ده‌گۆڕن، له‌ قۆناخی کارکردندا مووچه‌ی که‌متریان بۆ دیاری ده‌کرێت. ئه‌مه‌یان ڕاپۆرتێک ئاشکرای کردووه‌، سه‌ندیکای ئه‌کادیمیاکاران (ساکۆ) ئه‌نجامی داوه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ جیاوازیی مووچه‌ هه‌زار کرۆنێکی مانگانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌نێت.

ئابووریکاری سه‌ندیکاکه‌، هۆکان ڕێگنێر، له‌ خوێندکار چاوه‌ڕێیه‌ که‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕشته‌ی خوێندن هه‌ڵببژرێرن، باشی بیر لێ بکه‌نه‌وه‌.    

هۆکان ڕێگنێر ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر به‌ وردی له‌و ڕشته‌یه‌ ورد نه‌بنه‌وه‌ که‌ وه‌ک ڕێبازی ژیان هه‌ڵیده‌بژێرن، مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان دێته‌ ڕێ که‌ دواتر ڕشته‌یه‌کی تر هه‌ڵببژێرن، تا دره‌نگتریشی هه‌ڵببژێرن زیاتر به‌ خوێندنه‌وه‌ داده‌مێنن و ئه‌مه‌یش زۆر و خه‌رجێکی زۆری تێده‌چێت.

ساکۆ له‌ خوێندکاری سێ قۆناخ و ساڵی جیاوازی کۆڵیوه‌ته‌وه که‌ خوێندنی خۆیان له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێ کردووه‌. له‌مه‌یشه‌وه‌ دیار که‌وتووه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ساڵانی خوێندندا ڕشته‌ی خوێندنیان گۆڕیوه،‌ دوای ده‌ ساڵی ته‌واو مووچه‌که‌یان گه‌لێک له‌وانه‌ که‌متره که‌ له‌ ڕشته‌ی خوێندنی خۆیان لایان نه‌داوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".