Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤۆلڤۆی بارکێشساز زه‌ره‌ری زۆری کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 juli 2009 kl 15.51

بۆ دووه‌م پاژی ئه‌مساڵیش کۆمپانیای ڤۆلڤۆی بارکێشساز 7 میلیارد و 700 میلیۆن کرۆنی به‌ر له‌ باجدانی، زه‌ره‌ر کردووه‌، که‌ به‌ لای چاودێرانه‌وه‌ زۆر له‌و ئه‌نده‌یه‌ خراپتره‌ که‌ چاوه‌ڕی کراوه، ئه‌گه‌ر  به‌ پاژی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به‌راورد بکرێت که‌ 5 میلیارد و 400 میلیۆن کرۆنی لێدا زه‌ره‌ر کرد.

به‌پێی سه‌رۆکی گشتیی ڤۆلڤۆ، لێیف یۆهانسۆن، فرۆشی ئۆتۆمبیلی بارکێشی کۆمپانیاکه‌ له‌ بازاڕه‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکای باکوور و ژاپۆندا هه‌ر لاواز ماوه‌. له‌یف یۆهانسۆن له‌ نووسراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ که‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبیل گۆڕاوه‌ و بازاڕیش پارسه‌نگی داناوه‌. به‌ڵام ده‌یشڵێت که‌ ڤۆلڤۆ پاژی سه‌ختی تری به‌ به‌ره‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیله‌کانی که‌می کردووه و هه‌ر ئه‌م ساڵ 13 میلیارد کرۆنی زه‌ره‌ر کردووه‌‌.

بارودۆخی ڤۆلڤۆی بارکێشساز به‌ لای سه‌رۆکی کۆمپانیاکه‌‌، لێیف یۆهانسۆنه‌وه‌ قه‌یراناوییه‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".