Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بانکه‌ گه‌وره‌کان ژماره‌ی گه‌وره‌یان خستووه‌ته‌ ڕوو

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 juli 2009 kl 15.53

هه‌ر له‌م پاژه‌ی ساڵدا دیار خراوه‌ که‌ باری ئابووریی دوو بانکی گه‌وره‌ی سوێد گه‌لێک باشه‌. ڕاپورته‌کانی ئه‌م دوایین پاژه‌ی هه‌م نوردییه‌ و هه‌م هاندێلس بانکێن، دیاریان داوه‌‌ که‌ قازانجێکی زۆریان کردووه‌. نوردییه‌ 9 میلیارد کرۆنی ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ له‌و شه‌ش میلیارده‌ زیاتره‌،‌ بازاڕی ئابووریی بانکه‌کان چاوه‌ڕێی کردووه‌.

هاندێلس بانکێن 3 میلیارد و 400 میلیۆن کرۆنی بۆ دووه‌م پاژی ساڵ قازانج کردووه، که‌ ئه‌میشیان له‌و پاره‌یه‌ زیاتره‌ که‌ به‌رپرسانی بانکه‌که‌ به‌ ته‌مایه‌وه‌ بوون. ئه‌م دوو بانکه‌ زه‌ره‌ری خۆیان دامرکاندووه‌ و پێ ده‌چێت ته‌نگژه‌ داراییه‌که‌ی وڵاتانی به‌لتیک ئه‌و جۆره‌ زیانه‌ی پێ نه‌گه‌یاندبن، که‌ هه‌م له‌ بانکی ئێس ئێ بێ و هه‌م له‌ سوێدبانکی داوه‌.  ‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".