Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی ئانا ئودێل ده‌ستی پێ کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 augusti 2009 kl 11.59

 ئه‌مڕۆ دادگایی خوێندکاری خوێندنی باڵای هونه‌ر ئانا ئودێل به‌تاوانی ساخته‌کاری و توندوتیژی دژ به‌ پۆلیس ده‌ستی پێکرد، جێ باسه‌ له‌هه‌وڵێکی خۆکوشتنیدا له‌ ستۆکهۆلم پۆلیس به‌فریایی ئانا ئودێل که‌وتن و گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، به‌ڵام پاشان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و هه‌وڵی خۆکوشتنه‌ ساخته‌ و ته‌نها نواندنێک بوو له‌‌ کارێکی هوونه‌ریدا که‌ به‌ ڤیدیۆ تۆمارده‌کرا و ئانا ئودێل وه‌ک به‌شێک له‌ کاری بڕوانامه‌ی خوێندنه‌که‌ی به‌کاری ده‌هێنا.  

شایه‌نی باسه‌ دادگایی کردنی هونه‌رمه‌ندێک له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کاره‌ هونه‌ریه‌که‌ی کارێکی ناوازه‌یه‌ و به‌ پێی شاره‌زایانی بواری یاساناسیی تا ئێستا ته‌نها دوو جار لێپێچینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ له‌ سویددا ڕووی داوه‌. کارمه‌ندانی ئینستیتیوتی هونه‌ریش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ گه‌ر بێت و ئانا ئودێل حوکم بدرێت، که‌ ڕه‌نگه‌ تاوانه‌ یان دووساڵ زیندانی بێت، ئا له‌و کاته‌دا ئیتر کاری هونه‌ریی که‌ به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌ و پرسیاروروژاندن‌ ئه‌نجام ده‌درێت و دژ به‌ یاسا نییه‌ سنورداربکرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ خوێندکاران له‌ کاری هونه‌ری ڕه‌خنه‌گرانه‌ چاوترسێن ده‌بن، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌نجامی ئه‌و دادگاییه‌  له‌سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌وانیی لێکۆڵه‌وه‌رانه‌ش که‌ زۆر جار پشت به‌ شاردنه‌وه‌ی پێناسه‌ و نواندن‌ ده‌به‌ستێت، کاریگه‌ریی هه‌بێت. به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری  ئینستیتیوتی هونه‌ر ئولف گلێمێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".