Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

گرژیی نێوان سوید و ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 augusti 2009 kl 12.11

گرژیی نێوان سوید و ئیسرائیل، هه‌ڵده‌کشێ و ئاستێکی به‌رزتری حوکوومه‌تی‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ.

چه‌ند وه‌زیری ئیسرائیلی و بۆ وێنه‌ سه‌ره‌کوه‌زیر بنیامین نێتانیاهوو داوایان کردووه‌ که‌ حوکوومه‌تی سوید به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی، ئیدانه‌ی ئه‌و وتاره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێت بکات که‌ تێیدا سه‌ربازانی ئیسرائیل به‌ ده‌ست تێدابوون له‌ بازرگانی به‌ ئه‌ندامانی له‌شی فه‌له‌ستیینییه‌کانی کوژراوی شه‌ڕ، تاوانبار ده‌کات. نێتانیاهوو ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی ڕابردوو، پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. هه‌رچه‌ند فرێدریک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیر و کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاشکرا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ نیگه‌رانیی ئیسرائیلییه‌کان ده‌گه‌ن به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌ش بزانن که‌ حوکوومه‌تی سوید به‌ پێی یاسای بنچینه‌یی وڵات، بۆی نییه‌ ‌ له‌ به‌رامبه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌کاندا، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ خۆی نیشان بدات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئاڤیگدۆر لیبرمه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، هه‌مان داوای نێتانیاهوویان هێناوه‌ته‌ گۆڕێ: "من باسی چاپی ئه‌و بابه‌ته‌ ناکه‌م و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی حوکوومه‌تی سوید سه‌باره‌ت به‌مه. حوکوومه‌تی سوید، سانسۆری خستۆته‌ سه‌ر باڵوێزی خۆشی، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا ئیدانه‌ی ئه‌و بێڕێزییکردنه‌ بکات.‌"

که‌چی هاووڵاتیانی ئیسرائیل زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ نین. بۆ وێنه‌ ئه‌م خاتوونه‌ ده‌ڵێ پێویست به‌ پیوه‌ندی هه‌ڵبڕین و بایکۆتکردنی سوید نییه‌. به‌ر له‌وه‌ی بڕیارێک له‌مباره‌وه‌ بده‌ین، ده‌بێ هه‌موو شتێک به‌ وردی لێی بکۆڵدرێته‌وه.

ئه‌م خانمه‌ش ده‌ڵێ هه‌ڵبڕینی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیک، بیرێکی باش نییه‌. باشترین شتێک بۆ دانوستاندن ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌رهه‌ڵنه‌بین. ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ یارمه‌تیی هیچ وڵاتیک نادات.

هه‌رچه‌ند فرێدریک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیر و کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاشکرا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ نیگه‌رانیی ئیسرائیلییه‌کان ده‌گه‌ن به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌ش بزانن که‌ حوکوومه‌تی سوید به‌ پێی یاسای بنچینه‌یی وڵات، بۆی نییه‌ ‌ له‌ به‌رامبه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌کاندا، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ خۆی نیشان بدات.

دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وتارێک له‌ ڕۆژنامه‌ی ئێوارانی سوید، ئافتۆن بلادێت، له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانی ئازاد دۆناڵد بوستروێم له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگدا چاپ بوو. له‌ وتاره‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ خزم و که‌سوکاری ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی به‌ ده‌ست سوپای ئیسرائیله‌وه‌ کوژراون گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی له‌شیان دزرابێ. بوستروێم ده‌ڵێ بازرگانییه‌کی به‌رفره‌وانی نایاسایی به‌ ئه‌ندامانی له‌ش له‌ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانیش لێی ئاگادارن.

ئه‌م وتاره‌ کاردانه‌وه‌ی توندی به‌دواوه‌ بوو.

باڵوێزی سوید له‌ ته‌لاڤیڤ، ئێلیزابێت بۆرسین بونیێر، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وتاره‌که‌ی مه‌حکووم کرد و گوتی وتاره‌که‌ بۆ ئێمه‌ی سویدیش ناخۆش و ڕاچله‌کێن بوو، هه‌روه‌ک بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیلیش. به‌محاڵه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئه‌م بۆچوونه‌ی خاتوو بونیێر به‌ هه‌ڵوێستێکی تاکه‌که‌سیی ئه‌و داده‌نێ نه‌ک بیروبۆچوونی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تخانه‌که‌. قسه‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئاندێرش یۆرلێ (Anders Jörle) به‌ هه‌واڵده‌ریی سویدی، تێتێ ی گوت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ میدیای وڵاتدا له‌ سه‌ر پرسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ بڵاده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵوێست ده‌رنابڕێ.

ئوربان ئالین (Urban Ahlin) قسه‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوسیالدیمۆکراته‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستگرتنه‌ی باڵویزی سوید، له‌ لای کومیسیۆنی ده‌ستووری په‌رله‌مان، شکایه‌ت له‌ کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌کات. چونکه‌ ئه‌مه‌ به‌ ڕای ئالین، هێرشێکه‌ بۆ سه‌ر یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی سانسۆر له‌ ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ سویددا.

نوێنه‌رێکی حوکوومه‌تی ئیسرائیل به‌ به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوێد، ئێکۆتی گوت، ڕۆژنامه‌وانانی سوید ئیزنی کاریان له‌ ئیسرائیل پێنادرێ و کارتی ڕۆژنامه‌وانیشیان نادرێتێ. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و ده‌نگبه‌رزکردنه‌وه‌ی حوکوومه‌تی ئیسرائیله‌ له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتاره‌ی ئافتۆنبلادێتدا. به‌ پێی قسه‌کانی ئه‌م نوێنه‌ره‌، وه‌رگرتنی کارتی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هه‌واڵنێرانی سویدی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو ئیسرائیلدا کار بکه‌ن سێ مانگ ده‌خایێنێ. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا دوو ڕۆژنامه‌وانی ئافتۆنبلادێت پێشی کاریان له‌ ئیسرائیل گیرا و ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ی چاپه‌مه‌نیی حوکوومه‌تی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ داهاتوودا له‌وه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ که‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی داوای ئیزنی کار له‌ ئیسرائیل ده‌کات، پێشتر ده‌رباره‌ی ئه‌م وڵاته‌ چی نووسیوه‌؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".