Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌ره‌ی سوور و سه‌وز له‌ پێشه‌نگی ئاماره‌کان دان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 augusti 2009 kl 16.43

لایه‌نگرانی به‌ره‌ی سوور و سه‌وزی ئۆپۆزسیۆن به‌پێی ئامارێکی نوێ زیادیکردووه‌ و دیموکراته‌کانی سوید هێنده‌ لایه‌نگریان زیادیکردووه‌ که‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ په‌رله‌مان. شایه‌نی باسه‌ به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ نوێیه‌ی ده‌ستگه‌ی ئاماری سیفۆ ئه‌نجامی داوه‌ و دوێنێ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌دا 48،1 ی لایانگرانیان له‌پشته‌ و له‌سه‌دا 45.2 ی لایه‌نگری به‌ره‌ی هاوپه‌یمانن، سڤارییه‌دیموکراته‌رنا که‌ به‌ پارتی دژه‌ بێگانه‌ ناسراون له‌سه‌دا 4،2ی لایه‌نگرانیان هه‌یه‌.

به‌ڕای پرۆفێسۆری بواری زانستی سیاسی له‌ زانکۆی یۆتۆبۆری سیۆرێن هۆلمباری ئه‌و ئاماره‌ نوێیه‌ جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌ له‌و زانیاریانه‌ی که ئاماره‌کان له‌ مانگی مای ڕابووردووه‌وه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌ک نیشانی ده‌ده‌ن که‌ دیارده‌ی تۆرانی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌ستاوه‌ واتا لایه‌نگرانیان زیادی کردۆته‌وه‌. هۆکاری پاڵپشتی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێدوانه‌ سیاسییه‌کان چیتر قورساییان له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ره‌‌ کاتییه‌کان بۆ قه‌یرانه‌ ئابووریه‌کان نییه‌ به‌ڵکه‌ لێدوانه‌ سیاسیه‌کان و ڕای گشتی جه‌خت له‌پرسی دووربینانه‌ی دابین کردنی کار و ئابووری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌که‌نه‌وه‌. جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م ئاماره‌ نوێیه‌ پشت به‌ ڕاپرسی 1911 که‌س‌ له‌ماوه‌ی 10 تا 20 ئاگوستی ده‌به‌ستێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".