Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سکاڵایه‌ک دژ به‌ باڵیۆزی سوید تۆمارکرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 augusti 2009 kl 11.49

سکاڵایه‌ک دژ به‌ باڵیۆزی سوید له‌ ئیسرائیل ،ئێلیسابێت بۆرسین بۆنییه‌ر، بۆ نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌ریی به‌رزکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م سکاڵایه‌ له‌کاتێکدا دێت که‌ بۆرسین بۆنییه‌ر به‌ فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی دژ به‌و وتاره‌ ده‌ربڕیوه‌ که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتدا حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ و سه‌ربازه‌ ئیسرائیلییه‌کان به‌ بازرگانیکردنیان به‌ ئۆرگانی لاشه‌ی فه‌له ستینییه‌کانه‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن.

شایه‌نی باسه‌ سکاڵاکه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێشکه‌ش کراوه‌ که‌ هه‌ڵوێستی باڵیۆزی سویدی له‌ ئیسرائیل دژ به‌ ووتاره‌که‌ هه‌ڵوێستێکه‌ به‌هیچ جۆریك له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕیندا نایه‌ته‌وه‌.  جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ بۆرسین بۆنییه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕی باڵێۆزخانه‌ی سوید له‌ ئیسرائیل نوسیبووی ئه‌و ووتاره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێت ئێمه‌ی سویدیشی وه‌ک هاوڵاتییه‌ ئیسرائیلییه‌کان توشی شۆک و بێزاری کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".