Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ماڵپه‌ڕی پایرتبه‌ی له‌ سه‌ر ئینترنێت لابرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 augusti 2009 kl 13.09

دوێنێ ماڵپه‌ڕی پایرتبه‌ی بۆ دابه‌زاندنی په‌ڕگه‌، له‌ سه‌ر ئینترنێت ون بوو. شیرکه‌تی بڵه‌ک ئینترنێت، که‌ سێرڤێری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی له‌ سه‌ر بوو پاش بڕیاری دادگا‌ی به‌رایی ستۆکهۆڵم و هه‌ڕه‌شه‌‌ی جه‌ریمه‌کردن، ماڵپه‌ڕه‌که‌ی داخست. ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌مه‌ له‌ سوید که‌ بڕیارێکی مه‌حکه‌مه، شیرکه‌تێکی خزمه‌ته‌ ئینترنێتییه‌کان لێبڕاو ده‌کا که‌ ماڵپه‌ڕی مشته‌رییه‌ک داخه‌ن.‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش حیزبی کۆپیکاران، پیرات پارتییه‌ت، به‌ ته‌مایه‌ شکایه‌تێک له‌ لای چاوه‌دێری حوکوومه‌تی له‌ سه‌ر ده‌ستوور، تۆمار بکات.

دانیه‌ل ڤێستمه‌ن مامۆستای زانستگای ستۆکهۆڵم پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دادگای به‌رایی ستۆکهۆڵم وه‌ها بڕیارێکی داوه‌ به‌و مانایه‌یه‌ که‌ پیشه‌سازیی فیلم و موزیک، له‌مه‌ولا هه‌وڵ ده‌دات‌ ماڵپه‌ڕه‌که دابخات به‌ جێی ئه‌وه‌ی له‌ دابه‌شکاری په‌ڕگه‌ بگه‌ڕێ. ‌ڤێستمه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ بڕیاره‌که‌ چه‌ند گرفتیش له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ. یه‌کیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆر که‌س که‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه‌ و خه‌ریکی دابه‌شینی نایاسایی په‌ڕگه‌ش نییه‌ تووش ده‌بێ.

دانیه‌ل ڤێستمه‌ن مامۆستای زانستگای ستۆکهۆڵم هه‌روه‌ها پێی وایه‌ که‌ پایرتبه‌ی ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ سه‌ر ئینترنێت ون ده‌بێ  و زۆر زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌وجار له‌ سه‌ر سێرڤرێکی دیکه‌.

پارتی کۆپیکاران، ناودێر به‌ چه‌ته‌کانی سه‌ر ئینترنێت، ده‌ڵێ داخستنی ماڵپه‌ڕی پایرتبه‌ی له‌ ڕێی ئه‌و شیرکه‌ته‌ی خزمه‌تی ئینترنێتی پێفرۆشتووه‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددییه له‌ ئازادیی ڕاده‌ربڕین. بۆیه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ لای چاوه‌دێری به‌رزی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری ده‌ستووردا، شکایه‌ت له‌ سه‌ر دادگای به‌رایی ستۆکهۆڵم تۆمار ده‌که‌ن. ریک فالک‌ڤینگێ له‌ به‌رپرسانی ئه‌م پارتییه‌ ده‌ڵێ خه‌ڵک ده‌بێ پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی نابێ بڵاوبکرێنه‌وه‌ سزا بدرێن، نه‌ک به‌ر له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان.

زایه‌ڵه‌ له‌م باره‌وه‌ بیروڕای ئاسۆ نادری، پسپۆڕێکی کوردی بواری زانیاریی ته‌کنیکی و یه‌کێ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌ران له‌ سویدیشی پرسی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".