Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌ڕووی خانوه‌کانی ڕۆسه‌نگۆرد به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 augusti 2009 kl 16.46

کێشه‌ی که‌ڕووی خانووه‌کانی ناوچه‌ی هه‌رگۆرده‌ن له‌ گه‌ڕه‌کی په‌ڕاوێزی شار روسه‌نگۆرد  له‌ مالمیۆ له‌وه‌ خراپتره‌ که‌ پێشتر لێکدانه‌وه‌ی بۆ کرابوو. شایه‌نی باسه‌ له‌ماوه‌ی به‌هاری ڕابوردوودا بوو بڕیاردرا 90 له‌ حه‌مامی ئه‌و خانوانه‌ نوژه‌نبکرێنه‌وه‌ که سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی ‌نیوسێس بوون،  نزیکه‌ی 300 خانووی تر پیویستیان به‌ نوژه‌نکردنه‌وه‌ بوو به‌ڵام وا دانرا که‌ نوژه‌نکردنه‌وه‌یان ده‌کرێت تا ماوه‌ی پێج ساڵ دوابخرێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ به‌دواداچونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی شاری مالمێۆدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری خانوبه‌ره‌کانی ڕوسه‌نگۆرد که‌ڕوو لێی داون له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ که‌ له‌ماوه‌ی 10 مانگدا کۆمپانیای به‌رپرس له‌و خانوبه‌رانه‌ 392 حه‌مام و 177 توالێت و297 چێشتخانه‌ی ماڵ نوژه‌نبکه‌نه‌وه‌ گه‌رنا ده‌بێت نزیکه‌ی 25 تا 50 هه‌زار کرۆن بۆ هه‌ر ژورێک تاوانه‌ بده‌ن 

 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی مالمیۆوه‌ به‌رپرسێکیان ده‌ڵێت کۆمپانیای ئه‌و خانوبه‌رانه‌ پێیان وایه‌ که‌ به‌ ئاسانی له‌ به‌رپرسێتی کێشه‌ی که‌ڕووی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ ده‌رده‌چن، چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی خانوه‌کانیان به‌کرێ گرتووه‌ که‌سانی په‌ڕاوێزی کۆمه‌ڵن واتا ناتوانن ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، ئه‌وان ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ قوبوڵناکه‌ین و شتی وا له‌ مالمیۆدا نابێت دووباره‌ بێته‌وه‌ قسه‌ی زاری به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌رایه‌تی ژینگه‌ له‌ مالمیۆ میلان ئوبرادۆڤیچ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".