Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

وێنه‌ی گومانلێکراوانی تاوان، ده‌خرێته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی پۆلیس

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 augusti 2009 kl 16.02

پۆلیسی هاللانداش وه‌ک پۆلیسی هه‌رێمی سکۆنه‌ به‌ ته‌مایه‌ وێنه‌ی که‌سانی گومانلێکراو به‌ تاوان له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆیدا له‌ سه‌ر ئینترنێت بڵاو کاته‌وه‌. سه‌رۆکی زانیاریی پۆلیسی هاللاندا به‌ ڕۆژنامه‌ی لاهۆڵمسی گوتووه‌ که‌ ڕێک هه‌مان مۆدێل که‌ پۆلیسی سکۆنه‌ هه‌یه‌تی، ئێمه‌ش ده‌مانبێت. بڕیاره‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ مانگی سێپتامبری داهاتوودا له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی هاللانده‌وه‌ بکه‌وێته‌ قۆناغی جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

مۆرتن ئونبێک سه‌رپارێزه‌ری ده‌زگه‌ی پۆلیسی سکۆنه‌ ده‌ڵێ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ماده‌ی وامان بۆ نموونه‌ له‌ ڕێی کامێراکانمانه‌وه‌ وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ که‌ جاروبار نایانناسینه‌وه‌. بۆیه‌ داوای یارمه‌تی له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ین که‌ بۆ ناسینه‌وه‌یان یارمه‌تیمان بکه‌ن.

به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌توانێ ئه‌و گرفته‌ش بخوڵقێنێ که‌ که‌سێکی بێتاوان به‌ هه‌ڵه‌ وێنه‌که‌ی بکه‌وێته‌ سه‌ر ئینترنێت. به‌ ڕای ئونبێک، ئه‌م ڕووداوه‌ له‌وانه‌یه‌ بێته‌ پێش و له‌ هه‌موو کارێکدا و هه‌میشه‌ش‌ مه‌ترسیی وا هه‌ر هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".