Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"با پاره‌ی یارمه‌تیی خوێندکاران و خانه‌نشینان زیاد بکرێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 augusti 2009 kl 16.04

حیزبی ناوه‌ند، سێنترپارتێێت، له‌ به‌ره‌به‌ری دانوستاندن له‌ سه‌ر بودجه‌ی حوکوومه‌ت بۆ ساڵی داهاتوو، هه‌ڵوێستێکی توندی گرتووه‌. ئه‌ویش له‌ سه‌رمایه‌دانان بۆ خوێندکارندا خۆی ده‌گرێته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی باجی داهات دابشکێ. قسه‌بێژی سیاسه‌تی لاوانی حیزبی سه‌نته‌ر ئانی یوانسۆن وا ده‌ڵێ.

ئه‌گه‌ر مۆدێراته‌کان ده‌ میلیارد کرۆن به‌ داشکاندنی باجی داهات، بۆ ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن، که‌وابێ ده‌توانین ده‌ میلیاردیش بۆ به‌هێزکردنی باری ئابووریی خوێندکارانی وڵات و خانه‌نشینه‌ هه‌ژاره‌کان په‌یدا که‌ین. ئه‌م دوو بواره‌ ده‌بێ به‌ر له‌ چوونه‌ ناو قۆناغی داشکاندنی باج له‌ داهاتی کار له‌ به‌ر چاو بگیرێن.

له‌ دانوستاندن له‌ سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، حیزبی سه‌نته‌ر داواکاری زێده‌بوونی ئاستی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ که‌ خوێندکار ده‌توانێ به‌ کار په‌یدای بکات و وامه‌‌که‌شی له‌ ده‌زگه‌ی قه‌رزی‌ خوێندن هه‌روا وه‌ربگرێت.

ئاننی یوانسۆن ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ قوتابیان له‌ مه‌مره‌ ومه‌ژیی ئابووریدا ده‌ژین و ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ که‌ به‌ باری ڕاستدا هه‌ڵیانسێنینه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".