Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراته‌کان: شوێنی ژیانی په‌ناخواز کار له‌ بژێویان ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 augusti 2009 kl 12.46

چیتر په‌ناخوازان سه‌ربه‌ستن له‌ هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیانیان به ‌بێ ئه‌وه‌ی کار له‌ بڕه‌ پاره‌ی بژێویان بکات، ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و پرسانه‌ی که‌ پارتی مۆدێراته‌کان له به‌رنامه‌ی کاری نوێیاندا بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کاری مۆدێراته‌کاندا دێت که‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا له‌ شاری ڤێسته‌رڕۆس به‌ستراو و دوێنێ کۆتایی هات. یه‌کێکی تر له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر بنه‌مای نادروست بوبێته‌ خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی ده‌کرێت مافی هاووڵاتیی بوونی لێ بسه‌ندرێته‌وه‌. بڕیارێک که‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی وروژاند.

سه‌رۆکی یه‌کێتی لاوانی مۆدێراته‌کان، نیکلاس ویکمان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری حیزبه‌که‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تێک که‌ به‌که‌سێکی ڕاگه‌یاندووه‌ تۆ هاووڵاتی ئێمه‌ی ئیتر تا دواڕۆژی ژیانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌وڵه‌ت پابه‌نده‌ به‌و بڕیاره‌وه‌. 

جێی باسه له‌ بڕیارێکی تری ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا مۆدێراته‌کان ئاسانکاری بۆ په‌ناخوازان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وپه‌ناخوازانه‌ی کارده‌که‌ن و مۆڵه‌تی کاریان نییه‌ چیتر پێویست ناکات بچنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان و سه‌رله‌نوێ داوای داواکردنی مۆڵه‌تی کار پێشکه‌ش بکه‌نه‌وه‌. 

شایه‌نی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ پرسی په‌ناخوازان گه‌لێکی تری پێشنیازه‌کانی ناو ئه‌و کۆنگره‌یه‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی هێناو کرانه‌ بڕیار به‌ڵام هه‌ندێکیشیان ناکۆکی له‌سه‌ر بوو وه‌ک پرسی وزه‌ی ئه‌تۆمی که ئه‌ندامانی کۆنگره‌که‌ دامه‌زراندنی چه‌ند بنکه‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی جگه‌ له‌و ده‌ بنکه‌یه‌ی که‌ ئێستا هه‌ن پێشنیاز کرد، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ئامانج و بڕیاره‌کانی هاوپه‌یمانی بۆرژوادا نایه‌ته‌وه‌.  ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هاوپه‌یمانان بڕیاری هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بنکه‌ کۆنه‌کانی وزه‌ نوێ بکرێنه‌وه‌ به‌ڵام هی نوێ دانه‌مه‌زرێنریت. 

- وێرای ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ی مۆدێراته‌کان خۆمان به‌ خاوه‌نی هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌زانین به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هاوپه‌یمانی سێ پارتی تر حوکومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین و من فرێدریک ڕه‌ینفێڵد ده‌ڵێت ئه‌رکی ڕێکه‌وتنه‌کانم له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ش‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی مۆدێراته‌کاندا یه‌ک بگرێته‌وه‌. به‌و واتایه‌ی که‌ بڕیاری هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر پرسی وزه‌ په‌یڕه‌وده‌کرێن نه‌ک پشنیازی کۆنگره‌ی مۆدێراته‌کان، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ مۆدێراته‌کان له‌ حوکومه‌تی هاوپه‌یماندا به‌ته‌نها نابنه‌ زۆرینه.  

هه‌روه‌ها له‌ کۆنگره‌ی به‌رنامه‌ی کاری مۆدێراته‌کاندا بڕیار درا یاسای پاراستنی مافی دامه‌زراندن ،لاس، وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ی دوا که‌س ده‌ستی به‌ کارێک کردوه‌ له‌کاتی که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌نداندا ئه‌و که‌سه له‌ پێش ئه‌وانی تر له‌ کار لا ده‌برێت. 

سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ پێشنیازی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌کرا به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئاسانکاری هاتنه‌ ناو بازاڕی کار بۆ لاوان بکات، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه‌ش ڕه‌ت کرایه‌وه‌، کارێک بوه‌ هۆی نا ئومێدی نوێنه‌ری لاوان له‌ کۆنگره‌که‌دا. 

شایه‌نی باسه‌ ڕێچکه‌ی کاری مۆدێراته‌کان له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌گشتی ئاماژه‌یان به‌ نوێکاری ئه‌و پارته‌ و جارێکی تر نزیک بوونه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی ناوه‌ندانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌ر له‌و کۆبونه‌وانه‌دا و له‌ ڕۆژی دووه‌میدا بوو سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ فرێدریک ڕه‌ینفێڵد به‌ ئه‌رک و ناونیشانێکی نوێ پارته‌که‌ی ناساند، پارتی هه‌ڵگری ئه‌رکی حوکومڕانیی، واتا پارتێک که‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵ ده‌زانێت، ستاتسباراندێ پارتی. له‌و ناونیشانه‌وه‌ ڕه‌ینفێڵد ئاماژه‌ به‌ سه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ده‌کات. 

- هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌خت ده‌بن، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ سه‌خترین هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رده‌م حوکومه‌تی هاوپه‌یماناندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین جارێکی تر به‌ پێشه‌نگی مۆدێراته‌کان هه‌ڵببژێردرێینه‌وه‌، هه‌ڵببژێردریینه‌وه‌ تا له‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌رکی سوید به‌رده‌وام بین. 

شایه‌نی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر بوو چوار پارته‌که‌ی به‌ره‌ی حوکوومه‌ت هاوپه‌یمانییه‌کیان پێکهێنا، هاوپه‌یمانییه‌ک که‌ ده‌رکه‌وت کاریگه‌رییه‌کی باشی له‌لایه‌که‌وه‌  بۆ به‌ره‌وڕوبونه‌وه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوکم هه‌بوو.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ مۆدێراته‌کان به‌ سه‌ره‌ک وه‌زیرانێک ، وه‌زیرێکی دارایی، وه‌زیرێکی داد و وه‌زیرێکی به‌رگرییه‌وه‌ توانیویانه‌ ڕۆڵی خۆیان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی بۆرژوا بنوێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای شاردنه‌وه‌ی رؤڵی پارته‌کانی تر نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ گه‌ر بێت و سه‌رۆکایه‌تی کردنی یه‌کییه‌تی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن ڕه‌رینفێلده‌وه‌ سه‌رکه‌وتوبێت و باری ئابووری به‌ره‌وه‌ سه‌قامگیری بڕوات پی ده‌چێت مۆدێراته‌کان له‌به‌رمابه‌ر پارته‌کانی تری هاوپه‌یمانیدا ده‌نگێکی زۆر ببه‌نه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".