Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێکوته‌ی په‌تای به‌راز کاتی به‌کاربردنی زوو به‌سه‌ر ده‌چێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 augusti 2009 kl 13.03

نیوه‌ی ئه‌و پێکوته‌یه‌ی دژی په‌تای به‌راز دیاری کراوه‌ و به‌ تامیفلو ناو نراوه‌، به‌ر له‌ فێبریوه‌ریی ساڵی داهاتوو ـ 2010 ـ کاتی به‌کاربردنی به‌سه‌ر ده‌چێت. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئینفلوێنزاکه‌ به‌رده‌رگه‌ی له‌ خه‌ڵکی سوێد گرتووه‌. به‌ڵام دیار کوتووه‌ که‌ ده‌کرێت پێکوته‌که‌ به‌ کار ببرێت.

سا ئه‌گه‌ر هه‌ر کاریگرییه‌کی لاوه‌کی له‌ به‌کارهێنانی ئه‌م پێکوته‌یه‌دا بکه‌وێته‌وه‌ واته‌ که‌سێکی پێ نه‌خۆش بکه‌وێت، ئیتر کارگه‌ ده‌رمانسازه‌که‌ی لێ به‌رپرس نابێت، به‌ڵکوو ده‌وڵه‌تی سوێد قه‌ره‌بووی نه‌خۆشییه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌، که‌ به‌مه‌یش خه‌رجییه‌کی زۆرتری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. ئه‌گینا ده‌بێت ده‌وڵه‌وت پێکوتی نوێ بکرێت که‌ نزیکه‌ی سه‌دمیلیۆن کرۆنی تری تێده‌چێت.

ئه‌م په‌تا و ئینفلوێنزایه‌ی به‌راز گومانی لێ ده‌کرێت هۆی مردنی ئه‌و پیاوه‌ بێت که‌ جێگری سه‌رۆکی نه‌خۆشخانکه‌ی شاری ئوپسالا، بیۆرن راگنه‌رسۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی نیشانه‌کانی مردنه‌که‌ی تایبه‌ت نه‌بوون، به‌ڵام ده‌شێت به‌و په‌تایه‌ مردبێت، بۆیه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ نموونه‌ی بۆ شیکردنه‌وه‌ی لێ گرتووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕاستیی ئه‌م پرسه‌‌ سبه‌ی ده‌ربکه‌وێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".