Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاگر له‌ ئوپسالا که‌وته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 augusti 2009 kl 16.16

له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاگر چه‌ند جارێک له‌ ئوپسالا و ده‌وروبریدا که‌وته‌وه‌، که‌ گومان ده‌گرێت ده‌ستی گه‌لێک گه‌نج له‌ هه‌ڵگیرسانیاندا هه‌بێت. ڕۆژنامه‌ی داگێنس نێیهێته‌ری ئه‌مڕۆیش دیاری خستووه‌ که‌ هه‌ر له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دایکوباوکی گه‌نجه‌کان و وه‌رزشکارانی شاره‌که‌ شه‌وڕه‌وێکیان له‌ ئوپسالا به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ساز دا، چاویان به‌ گه‌نجه‌کان بکه‌وێت و بارودۆخه‌که‌ی ئه‌وێ هێمنه‌وه‌ ببێت‌. پۆلیسی شاره‌که‌یش بڕیاری داوه‌ بۆ له‌مه‌ولا زۆرتر به‌ دره‌وه‌ بێت و چاو به‌سه‌ر شاره‌که‌ و ده‌وروبه‌ریدا بگێڕێت و، که‌ چه‌ند گرۆیه‌کی گه‌نج و لاوان به‌ هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی ئه‌م دوایی ئوپسالا ده‌زانێت و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ تاکوو ئێستا ناوی چه‌ند که‌سێکیانی لێ ئاشکرا بووه، ئه‌گه‌رچی که‌سیان به‌و کرده‌وانه‌ تۆمه‌تبار نه‌کردووه‌.

لارش گوستاڤسۆنیش ـ که‌ ساڵانێکی له‌مه‌وبه‌ر بژیشکی خوێندگه‌که‌ی رووسێنگۆردی مالمیۆ بووه‌ ـ کتێبێکی نووسیوه‌ لێیدا باس له‌و ساڵانه‌ی ده‌کات وه‌ک بژیشکی خوێندنگه‌که‌ به‌سه‌ریانی بردووه‌ و لایه‌نی خه‌ڵک و گه‌نجانی ئه‌و گڕه‌که‌ ده‌گرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ کێشه‌کانیش ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌می بگرێت،‌ گرۆ و هێزی دژه‌بیانییه‌کان ئه‌م ئاشکراکردنه‌ی کێشه‌کان به‌ که‌ڵک بگرن و، به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سوێدی گوتووه‌ که‌ ئیتر بڕیاری داوه‌ بێده‌نگ نه‌بێت و ده‌ڵێت بۆم یه‌کلا بووه‌ته‌وه‌ که‌ بێده‌نگیکردن له‌ کێشه‌کان له‌وه‌ خه‌ته‌رناکتره‌ که‌ ئاشکرا بکرێن.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ پۆلیس سوێد بڕیاری داوه‌ که‌ گرۆی زه‌بروه‌شێنی خۆی دژ به‌ تاوانکارییه‌ ڕێکخراوه‌کان له‌ سبه‌ی ـ سێشه‌ممه‌وه‌ کاری خۆی ده‌ست پێ بکات و سه‌رۆکی ئه‌م گرۆیه ڕایگه‌یاندووه‌ که‌‌ 200 پۆلیسی ده‌سته‌بژێر له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ ئیتر به‌و ئامانجه‌وه‌ کار ده‌که‌ن تاوانکاره‌ به‌دناوه‌کان تونا و ته‌ونی پێوه‌ندیی نێوانیان هه‌پڕوون بکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".