Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌ندامێتیی سندووقی بێکاران بۆ خوێندکار گرانه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 1 september 2009 kl 15.46

که‌سێک بیه‌وێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێکار بکه‌وێت، له‌ هه‌ر بوارێکدا بخوێنیت، به‌ خراپ بۆ ده‌شکێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ندامێتییه‌که‌ی له‌ سندووقی بێکاراندا به‌رده‌وام ببێت. خوێندکاری وا ده‌بێت مزی ته‌واوی ئه‌ندامێتییه‌که‌ی بدات، که‌ دوو سێسه‌د کرۆن زیاتری له‌ مانگێکدا ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ بێکاری تر به‌راورد بکرێت. بۆیه‌ هه‌م سیاسه‌تکرا و هه‌م خوێندکار به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌م سیستمه‌ ده‌بێت بگوڕدرێت.

مادێلینی خوێندکار که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ دازانێت، تا نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردوو له‌ کارگه‌ی ئۆتۆمبیلسازی ڤۆلڤۆ کاری ده‌کرد، به‌ڵام که‌ لێی ده‌رکرا، ئیتر بڕیاری دا له‌ په‌یمانگه‌ی فێرکاران بخوێنیت و، سه‌ره‌ڕا له‌ سندووقی بێکاران‌ دانه‌بڕێت، نه‌کا دوای خوێندنه‌که‌ی کاری ده‌ست نه‌که‌وێت. به‌ڵام گرفتی مادێلێن ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌موو مانگێک وه‌ک خوێندکار، سێسه‌د کرۆن زیاتر له‌ مزی ئه‌ندامێتیی سندووقه‌که‌ بدات. ئه‌م کاره‌ بلای مادێلێنه‌وه‌ ناڕوای و پێویسته‌ بگوڕدرێت.

سوفییا لارشۆن که‌ نوێنه‌ری ‌ ـ سێنه‌تر پارتییێت ـ پارتیی ناوینه له‌ په‌رله‌مانی سوێد و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی خوێندنی په‌رله‌مانه‌ ڕێساکانی ئه‌م بواره‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت کاتێک حوکوومه‌ت داوای له‌ بێکاران که‌ له‌ خوێندن بکه‌ن و له‌وێوه‌ له‌م ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌ ڕزگاریان ببێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".