Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێدییه‌ کۆچکردووه‌که‌ په‌تای به‌رازی گرتبوو

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 1 september 2009 kl 15.49

دوێنێشه‌و یه‌کلا بووه‌وه‌ که‌ ئوپسالاییه‌ 37 ساڵانه‌که‌ی هه‌ینیی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد، تووشی په‌تای به‌راز ببوو. بژیشکی تایبه‌تمه‌ندی به‌رگرتنی په‌تا، ستێففان سیولڤان ده‌ڵێت ئه‌و کابرایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ی به‌ر له‌ ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌یاکی زۆری لێ هاتبووم ئاڵووه‌کانی ئێش هه‌بوو و کۆکه‌ی گرتبوو، له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا وڕوگێژ بوو، زۆری نه‌کێشا، گیانی دا.

ئه‌م کابرای شاری ئوپسالا سه‌ر به‌و گرووپه‌ بووه‌ که‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت به‌ ئاسانی تووشی ئه‌م په‌تایه‌ ببن، واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ دڵ یان شه‌کره‌یان هه‌یه‌، یان کێشیان زۆره‌. کابرایش پێن جڕۆژی ته‌واو نه‌خۆش بووه‌ و هه‌ینیی ڕابردوو زووبه‌زوو مردووه‌ و ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتنی ده‌سته‌وجتێ له‌ کاتی پێویستدا فریای نه‌که‌وتووه.‌ بژیشکیش بۆی ساخ نه‌بووه‌ته‌وه‌، که‌ ئوپسالانشینه‌که‌ هه‌ر به‌ په‌تاکه‌ مردبێت، بۆیه‌ ته‌رمه‌که‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گراوه‌ و ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌یش چه‌ند ڕؤژێک ده‌کێشێت و دوای ده‌رده‌که‌وێت.

ئینستیتیوتی به‌رگرتنی په‌تا ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌تاو ئینفلوێنزای به‌راز که‌مێک بڵاوتر بووه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌ گه‌وره‌کاندا، که‌ تاکوو ئێستا دیار که‌وتووه‌ 915 هاووڵاتیی سوێد تووشی بووه‌ و ئیستیتیوته‌که‌یش جه‌ختی کردووه‌ که‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دیاری ده‌خات ئه‌م په‌تایه‌ له‌ سوێد که‌ی به‌ربڵاوتر ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".