Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شاشه‌قامی که‌مه‌ربه‌ندی شار ساز ده‌درێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 september 2009 kl 14.34

ئه‌و شاڕێیه‌ی که‌ به‌ که‌مه‌ره‌ی شاری ستۆکهۆڵمدا ده‌گه‌ڕێت و که‌ تاکوو ئێستا قسه‌ی زۆری هه‌ڵگرتووه‌، ئه‌مڕۆ حوکوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌ باره‌ی سازدانییه‌وه‌ ڕاگه‌یاند. ئه‌م شاڕێیه‌ به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ده‌کێشرێت باری قورس و قه‌ره‌باڵغییکه‌ی نێوشار که‌مه‌وه‌ بکرێت. شاڕێی نوێ که‌ به‌ خۆرهه‌ڵاتی ستۆکهۆلمدا له‌ شارهۆلمی باشووری شاره‌وه‌ تا هێگگڤیکی باکووری شاره‌که‌ بیست کیلۆمه‌تری ته‌واو ده‌کشێت و که‌‌ زۆرێکی شاڕێیه‌که‌ بوودڕه‌، به‌ تونێلدا بۆ نموونه‌ به‌ مێله‌رێندا تێده‌په‌ڕێت. وه‌زیری ژینگه‌ ئاندێرش کارلگرێن ئه‌م شاڕێیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت

ئه‌م شاڕێیه‌ی که‌‌ بڕیار وایه‌ 2012 بکێشرێت و هه‌شت ساڵ ده‌کێشێت، مشتومڕی زۆری هه‌ڵگرتووه‌، ده‌ستگه‌ی چاودێریکردنی سروشت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاراستنی ئه‌نتیکه‌کانی وڵات ناڕه‌زایی توندیان دژی ئه‌م کاره‌ دربڕێوه‌ و چه‌ند سروشتناسێک ڕایانگه‌نادووه‌ که‌ دژی یاسا بڕیاردراوه‌کانه‌.

ئه‌م شاڕێیه‌ 28 میلیارد کرۆنی تێدچیت و به‌م خه‌رجه‌ گرانترین پرۆژه‌ی ڕێگه‌سازیی سوێدی لێ پێکه‌وه‌ دێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".