Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بانکی ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه‌ مزی بنه‌ڕه‌تی نه‌گۆڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 september 2009 kl 14.37

بانکی ده‌وڵه‌ت ـ ریکس بانکێن ـ بڕیاری خۆی دا که‌ ده‌ست له‌و مز و سووه‌ وه‌رنه‌دات که‌ دیاری کراوه‌ و که‌ ‌0،25   له‌ سه‌دی ئه‌و وام و قه‌رزه‌ی دانیشتییوانی وڵاته‌. ئه‌م سووه‌ بۆ ساڵی داهاتوویش هه‌ر به‌م ڕێژه‌ که‌مه‌ ده‌بێت. بانکی ده‌وڵه‌م ئه‌م گریمانه‌یه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ که‌مهه‌ڵامساوه‌‌ داراییه‌ داهێناوه‌ که‌ پێده‌چێت له‌ ئابوورییه‌ سوێدییه‌که‌دا هه‌روا به‌رده‌وام ببێت، که له‌ مانگی جوونی ئه‌مساڵدا‌ 0،9  ـی له‌ سدی تێنه‌په‌ڕاندبوو. هه‌ڵامسانی دارایی له‌ باری ئابووری سوێددا به‌ ئاستم دیاره‌ ئه‌گه‌رچی ئاوگۆڕێک به‌م باره‌وه‌ دیار که‌وتووه‌ که‌ بنخانیی ئابووریی وڵات ده‌گرێته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕا له‌ ئاستێکی زۆر نزمدا تێده‌په‌ێت.

بانکی ده‌وڵه‌ت بۆی دیار که‌وتووه‌ که‌ مز و سووه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی سوێد شانبه‌شانی ئه‌و باره‌ ئابوورییهی دنیا که‌ به‌ده‌م ڕۆژگاره‌وه‌ فراژوو ده‌بێت، پێکه‌وه‌، له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا سوود و که‌ڵکی باشیان بۆ داهاتیی نیشتیمانیی سوێد لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. به‌ڵام بازاڕی کار له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دوا که‌وتووه‌ و دابینکردنی کاری نوێیش تا ساڵی 2011 ـی به‌ دره‌نگ ده‌که‌وێت. به‌ڵام که‌ باریی ئابووریی سوێد سه‌رلنوێ ده‌بووژێته‌وه‌، سووی بانکی ده‌وڵه‌ت تا ئاستیی ئاسایی جارانی زیاد ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابووریی وڵات ته‌راز ببێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".