Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نه‌خۆشنوسکراوانی درێژماوه‌ قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 september 2009 kl 12.23

په‌نجا هه‌زار له‌ نه‌خۆشنوسکراوانی درێژخایه‌ن ،لۆنگتیدسخیوکسکریڤنا، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ مافی وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌خۆشه‌وانی خیوکپێنین یان نامێنێ، ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌ ڕێساکانی قه‌ره‌بووی نه‌خۆشیدا کراون، به‌ڵام له‌ بڕیارێکی نوێی حوکوومه‌تدا ئه‌و که‌سانه‌ قه‌ره‌بوویه‌ک به‌ ڕێژه‌ی 223-تا 680 کرۆن له‌ ڕۆژێکدا وه‌رده‌گرن.   

- ده‌نگێک هه‌بووه‌ گوایا ئه‌و که‌سانه‌ی ماوه‌ی نه‌خۆشنوسییان ته‌واو بووه‌ و ئیتر هیچ قه‌ره‌بوویه‌ک وه‌رناگرن یاخود ده‌بێت پاره‌ی سۆسیال وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا وه‌زیری بازاڕی کار سڤێن ئوتۆ لیتۆرین، بواری ئه‌وه‌ ڕه‌خسێنراوه‌ که‌ قه‌ره‌بوویه‌ک که‌ له‌ سه‌ر بودجه‌ی حوکوومه‌ت بۆیان ته‌رخانده‌کرێت له‌لایه‌ن کاردۆزگه‌وه‌ ئاربێتسفیۆرمه‌دلینگه‌ن وه‌ربگیرێت، جێی باسه‌ ئه‌م قه‌ره‌بووه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ هێنده‌ نه‌خۆشن ناتوانن کار بکه‌ن به‌ڵام هێنده‌ش ته‌ندروستن که‌ چیتر ناکرێت نه‌خۆشنوس بکرێن.

جێی سه‌رنجه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی دوروودرێژ نه‌خۆشنوسکراو بوون و به‌و هۆیه‌وه‌ مافی ئه‌ندامێتیان له‌ سندوقی بیمه‌ی بێکاری ئاکاسا له‌ ده‌ست داوه‌ ئێستا بواری ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه‌ جارێکی تر ببنه‌وه‌ ئه‌ندام  و له‌ بری دوانزه‌ مانگ ته‌نها سێ مانگ ئه‌ندام بوون به‌سه‌ تا مافی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێکاریت هه‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".