Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کوتانی دژ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێکه‌ به‌ پێی ته‌مه‌نه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 september 2009 kl 17.13

منداڵانی خوار سێ ساڵ باشتروایه‌ دژ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێکه‌ که‌ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ناسراوه‌ نه‌کوترێن. ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌ زانیارییه‌کانی ده‌ستگه‌ی ده‌رمانی پزیشکیدا هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێنماییه‌ ئه‌و منداڵانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ گروپی‌‌ نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک  ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی -ئاستما- ن.

شایه‌نی باسه‌ منداڵانی خوار شه‌ش مانگیش نابێت به‌هیچ جۆرێک دژ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز بکوترێن. به‌ڕای پرۆفێسۆر له‌ ده‌ستگه‌ی ده‌رمانی پزیشکی یان لیلیه‌مارک.

لیلییه‌ مارک ده‌ڵێت منداڵانی خوار شه‌ش مانگ هێشتا سیستێمی به‌ره‌نگاری نه‌خۆشیان به‌ته‌واوی پێک نه‌هاتووه‌ هه‌ر بۆیه‌  کوتان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت.

جێ باسه‌ سه‌رجه‌م ژنانی دووگیان هه‌ڵمه‌تی کوتان ده‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ هێشتا نازانرێت که‌ نه‌خۆشی ناسراو به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆرپه‌ هه‌یه‌ یان نا. به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت که‌ هیچ جۆره‌ کاریکه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".