Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لێک زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 september 2009 kl 13.53

کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، یان یاریده‌ی ئابووری له‌ دووه‌م چاره‌کی ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ هه‌مان چاره‌ساڵی پار به‌ ڕێژه‌ی 16% زیادی کردووه‌. به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی نزیکه‌ی 2،8 میلیارد کرۆن خه‌رج کراوه‌، که‌ هۆیه‌که‌ی شتێک نییه‌ بیری بۆ نه‌چێت، به‌ لای که‌مه‌وه‌ له‌ کۆمیونی ترۆلهێتتان که‌ ساید نیکلوندی لێدا سه‌رۆکی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

به‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌وانیی ترۆلهێتتانه‌وه‌، هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م زیدابوونه‌ی کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بێکارییه‌، که‌ به‌ر له‌ هه‌ر چینێکی کۆمه‌ڵگه‌ گه‌نجه‌کان بێکار که‌وتوونه‌، به‌ڵام گه‌وره‌ساڵانیش هه‌روه‌ها. ئه‌م دیارده‌یه‌ پێوه‌ندیی به‌و قه‌یرانه‌یشه‌وه‌یه‌ که‌ بواری پێشه‌سازیی ئوتۆمبیلی گرتووه‌ته‌وه‌. گه‌لێکی لاوان له‌ کارگه‌ی وادا کاریان هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ته‌نگژه‌ی ئۆتۆمبیلسازییه‌وه‌، ئه‌مان، به‌ره‌ی گه‌نج و لاو به‌ر له‌ هه‌موو که‌سێکی تر، بێکار که‌وتوون.  سه‌ید نیکلوند ده‌ڵێت.

ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ک کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌رخانی دانیشتووانی ترۆلهێتتان کراوه‌، له‌ ماوه‌ی دووه‌م چاره‌که‌ی ئه‌مساڵدا به‌ 21% زیادی کردووه‌، له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا 2،8 میلیارد کرۆن وه‌ک کۆمه‌کی ئابووری به‌ خه‌ڵکی بێداهات دراوه‌. 564 میلیۆنی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ک کۆمه‌کی ئابووری و قه‌ره‌بووی قۆناخی سه‌ره‌تایی به‌ کۆچهێنه‌کان دراوه‌، که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ دووه‌م وه‌رزی ساڵی پار به‌راورد بکه‌ین 4% زیادی کردووه‌.

ته‌رخانکردنی پاره‌یه‌کی زێده‌تر بۆ خه‌ڵکی بێداهات و کار، له‌ 290 شاره‌وانیی وڵاتدا زیتر بووه‌. شه‌ش شاره‌وانیی وڵات هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و ته‌نیا 25 شاره‌وانی دابینکردنی خه‌رجیی که‌سانی بێکار و داهات، کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی لێیاندا که‌مه‌وه‌ بووه‌.

له‌ ڕاپۆرتیی وه‌رزی دووه‌می ساڵدا ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و هۆکارانه‌ی‌ نه‌کۆڵیوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕێژه‌ی کۆمه‌کی ئابووریان زیاد کردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌دا ئاشکرا ده‌کرێت. به‌ڵام له‌ ترۆلهێتتان هۆی سه‌ره‌کیی زیادبوونی کۆمه‌که‌ بۆ ئا کاسسه‌، سندووقی بێکری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ـ سه‌ید نیکلوند ده‌ڵێت 600 له‌ 900 خێزانی شاره‌وانییه‌که‌ به‌ هۆی بێکراییه‌وه‌ یاریده‌ دراون، که‌ 500 قه‌ره‌بووی بێکارییان نه‌کراوه‌ و سه‌ته‌که‌ی تریان کۆمه‌کێکی که‌می بێکارییه‌که‌یان بۆ دابین کراوه‌، یان چاوه‌ڕێ بوونه‌ که‌ قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌کراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".