Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دیارده‌ی ئاگرنانه‌وه‌ زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 september 2009 kl 16.46

ئاگرنانه‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ سویددا، له‌ماوه‌ی پشووی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا  خوێندنگایه‌ک له‌ باشوری ستۆکهۆلم  و له‌ یۆتۆبۆریش چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ک سوتێنران.

له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابووردودا ژماره‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان دووجا زیادی کردووه‌، واتا نزیکه‌ی 270 ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێکدا، به‌پێی ئاماره‌کانی ده‌ستگه‌ی ئاماده‌گی و پارێزگاری کۆمه‌ڵگه‌. ئێم ئێس بێ.

 شایه‌نی باسه‌ پۆلیس ئاماده‌گییه‌کانی خۆی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ توند و تۆڵ ده‌کاته‌وه‌ و له‌ شاری یۆتۆبۆری ده‌ست به‌ چالاکی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڕووی ئه‌م جۆره‌ تاوانه‌دا ده‌ستی پێکردووه‌.

به‌رتیل کلایسۆن له‌ ده‌ستگه‌ی پۆلیسی یۆتۆبۆرییه‌وه‌ ده‌ڵێت من پێم وایه‌ چه‌ندین هۆکار له‌ پشت ڕوودانی ئه‌م ئاگرنانه‌وانه‌وه‌ هه‌ن، بۆنموونه‌ ڕه‌نگه‌ هۆکار ته‌نها چێژ وه‌رگرتن بێت له‌ ئاگرنانه‌وه‌ یاخود ده‌ربڕینی بێزاری بێت به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخی ناله‌باری ژیان.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".