Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Skogsbo och räddningsledaren uppmanar alla som befinner sig i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Dalarna.
(Publicerat idag kl 17.31)

گومانی ساخته‌ له‌ به‌ڵگه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی په‌ناخوزان ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 september 2009 kl 16.57

دوو فه‌رمانبه‌ر که‌ کاریان وه‌ک ڕێنماییکار بۆ ده‌ستگه‌ی کۆچ کردووه‌، گومانی به‌رتیل وه‌رگرتنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئاسانکاری بۆ وه‌رگرتی مۆڵه‌تی هه‌میشه‌یی لێده‌کرێت. شایه‌نی باسه‌ یه‌کێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ کاری توێژینه‌وه‌ی زمانه‌وانییه‌ و ئه‌وه‌ی تریان کاری وه‌رگێڕیی ده‌کات.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت له‌ به‌رامبه‌ر 20 هه‌زار کرۆندا کارئاسانیان بۆ که‌سانی په‌ناخواز بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هه‌میشه‌یی کردبێت، گوایا به‌ درۆکردن سه‌باره‌ت به‌و وڵاته‌ی په‌ناخوازی لێوه‌ هاتووه‌ کار ئاسانیان بۆ مانه‌وه‌یان کردووه‌. 

له‌ حاڵی حازردا سکاڵا دژ به‌ توێژه‌وه‌ری زمانه‌وانییه‌که‌ دراوه‌ته‌ پۆلیس و ده‌ستگه‌ی کۆچ له‌ 7 پرسی تری په‌ناخوازان به‌ گومانی ئه‌و جۆره‌ ساختانه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌. جێی سه‌رنجه‌ یه‌کێک له‌و په‌ناخوازانه‌ی به‌و ڕێگه‌یه‌ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ پێ ده‌چێت مۆڵه‌ته‌که‌ی لێ بسه‌ندریته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".