Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌نجوومه‌نی پشتگیریی له‌ بێکاران له‌ هه‌وڵه‌کانیدا سه‌رکه‌وتووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 september 2009 kl 16.59

نۆ له‌ ده‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌کاره‌کانیان لابرابوون و داوای پشتگیرییان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پشتگییری له‌ فه‌رمانبه‌رانی بێکار، تریگهێتسرۆدێت، کردبوو کاری نوێیان ده‌ستکه‌وتووه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ باری سستی ئابووری و قه‌یرانی بێکاریی به‌رده‌وامه‌.   

شایه‌نی باسه‌ ئه‌نجوومه‌نی پشتگیریی له‌ فه‌رمانبه‌رانی بێکار ،تریگهێتسرۆدێت، په‌یمانێکی هاوبه‌شی نێوان ده‌ستگه‌ی بازرگانی سویدی ،سڤێنک نارینگسلیڤ، و ڕێکخراوه‌ سه‌ندیکاییه‌کانی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی که‌رتی تایبه‌ته‌. کاری ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ یارمه‌تیدانی خاوه‌نکار و فه‌رمانبه‌رانێکه‌ که‌ کاره‌کانیان له‌ ده‌ست داوه‌، که‌ جارێکی تر خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌ و کاری نوێیان بۆ بدۆزرێته‌وه‌. له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی داوای پشتگیریی کاردۆزینه‌وه‌یان له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ کردووه‌ سێجا به‌راوه‌رد به هه‌مان ماوه‌ له‌‌ ساڵی ڕابووردودا زیاتر بووه‌. جێی باسه‌  زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دێنه‌ ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ که‌سانی خوار سی ساڵن و نۆ له‌ ده‌یان کاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجوومه‌نی پشتگیریی له‌ فه‌رمانبه‌رانی بێکار کاڵ گوستاف له‌ینه‌ر جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ نزیکی له‌سه‌دا 70 ی ئه‌و که‌سانه‌ی داوای پشتگیری کاردۆزینه‌وه‌ له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ ده‌که‌ن ده‌بنه‌ خاوه‌نی کاری هه‌میشه‌یی. 

جێی سه‌رنجه‌ که‌ په‌یمانێکی هاوبه‌شی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌ستگه‌ی بازرگانی سویدی  و ڕێکخراوی سه‌ندیکای کرێکارانیشدا به‌ هه‌مان ئه‌رک و به‌ناو‌ی، تریگهێتس فۆنده‌ن، هه‌یه‌. ئاماره‌کانی ئه‌و فۆنده‌ نزیکه‌ی له‌سه‌دا 30  ئه‌نجامی کاردۆزینه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ گه‌ر به‌ له‌سه‌دا 70ی ئه‌نجوومه‌نی پشتگیری له‌ فه‌رمانبه‌رانی بێکار به‌راورد بکه‌ین جیاوازییه‌کی گه‌وره‌یه‌ و هۆکاره‌که‌ی به‌ ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه‌ که‌ باری سستی ئابووری زه‌ره‌ری زیاتر له‌ کارگه‌کانی که‌رتی گشتی وه‌ک له‌ که‌رتی تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌ران داوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".