Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ته‌نگژه‌ی نێوان لاوانی ئوپسالا و پۆلیس به‌رده‌وامه

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 september 2009 kl 17.00

سه‌یاره‌ سوتاندن و به‌رد گرتنه‌ پۆلیس دوێنێ ئێواره‌ی گه‌ره‌کی ستێنهاگه‌ن- ی له‌ ئوپسالا هه‌ژاند. شایه‌نی باسه‌ نزیکه‌ی 40 لاو به‌ به‌رد به‌ره‌نگاری ئه‌و پۆلیسانه‌ بونه‌وه‌ که‌ هاتبوونه‌ شوێنی ڕوداوه‌که‌، سه‌یاره‌یکی ئاگرکوژێنه‌وه‌ یه‌کێک بوو له‌و سه‌یارانه‌ی که‌ تێک شکێندران.

جێێ باسه‌ ڕووداوه‌که‌ به‌ کۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ لاوان له‌ گه‌ڕه‌کی ستێنهاگه‌ن ده‌ستی پێ کردبوو، که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی وا لێ کردبوو زه‌نگ بۆ پۆلیس بده‌ن. پێش گه‌یشتنی پۆلیس بۆ ناوچه‌که‌ چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ک سوتێنرابوون هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ به‌رد گازی فرمێسکڕێژیشیان له‌ پۆلیس گرتبوو، له‌زاری به‌رپرسی ڕۆژنامه‌گه‌ری پۆلیسی ئوپسلا کریسته‌ر نوردستریۆم. 

شایه‌نی باسه‌ پۆلیس لاوێکی 19 ساڵانه‌ی به‌ گومانی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ ده‌ستگیر کردووه‌. و به‌ڕای پۆلیس زۆربه‌ی به‌شداربوانی ئه‌و ڕووداوه‌ لاوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ خۆی بوون. له‌هه‌مان کاتدا پۆلیس ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ خه‌ته‌رناک له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌تایبه‌ت په‌لاماردانی ئاگرکوژێنه‌وه‌کان که‌ کاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌نجامدانی خزمه‌تی فریاگوزارییه‌. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".