Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌ت بودجه‌ی یاساپارێزیی زیاد ده‌کات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 september 2009 kl 17.01

حوکوومه‌ت بودجه‌ی یاساپارێزیی زیاد ده‌کات، به‌و پێیه‌ پۆلیس و پارێزه‌رانی گشتی پاره‌ی زیاتر بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان ته‌رخان ده‌کرێت. شایه‌نی باسه‌ حوکوومه‌ت ئه‌مڕۆ بڕی 4 ملیار کرۆنی وه‌ک سه‌رمایه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتووی بواری یاسا پارێزی ڕاگه‌یاند.

شایه‌نی باسه‌ له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌ که‌ نزیکه‌ی ملیارد و نیوێک ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵی ده‌ستگه‌کانی پۆلیس و کاری پارێزگارانی گشتی هه‌روه‌ها نزیکه‌ی دوو ملیاردو نیو کرۆن له‌ساڵی 2010 وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی ده‌خرێته‌ سه‌ر بوجه‌ی بواری یاساپارێزیی. جێی باسه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حوکوومه‌ت به‌جێ هێنانی یه‌کێک له‌و په‌یمانانه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دابووی، له‌ زاری سه‌رۆکی پارتی سێنته‌ر له‌به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان مۆد ئولوفسۆن.

- ئێمه‌ پیش هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یمانی ئه‌وه‌مان دا که‌ نزیکه‌ی 20 هه‌زار پۆلیسمان تاساڵی  2010 هه‌بێت، ئێستا و له‌ ڕێی زیادکردنی بودجه‌ی پۆلیسه‌وه‌ بواری ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێت که‌ نزیکه‌ی 2500 پۆلیسی زیاترمان هه‌بێت، به‌و پێیه‌ سوید هه‌رگیز هێنده‌ پۆلیسی نه‌بووه‌ به‌ ڕای مۆد ئولوفسۆن. 

جێێ باسه‌ سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی پۆلیسان یان کاڵسێن‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی حوکوومه‌ت ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ گرنگه‌ و له‌ جێی خۆیدا بوو به‌تایبه‌ت له‌م باره‌ سه‌خته‌ ئابوورییه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".