Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاسمانگه‌ڕه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 september 2009 kl 16.13

فوگلێسانگ و ئاسمانگه‌ڕانی دیکه‌ی فه‌زاپێو‌ی دیسکاڤیری، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌رکی خۆیان، واتا کۆنترۆڵی ئیزگه‌ی ئاسمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئای ئێس ئێسیان به‌ ئه‌نجام گه‌یاند ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی. کۆنترۆڵه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ بزانن ئاخۆ هیچ درز و کونێک له‌و ئیزگه‌یه‌ که‌وتووه‌ یان نا. فوگلێسانگ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پیاسه‌ ئاسمانییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی زۆر له‌وه‌ی پێشوو خۆشتر بوو. ته‌نیا گرفتێک که‌ له‌ دوایین خوله‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌دا بۆ فوگلێسانگ هاته‌ پێش ئه‌وه‌ بوو که‌ لامپ و کامیراکه‌ی له‌ کڵاوخووده‌که‌ی شل بوونه‌وه‌ و داکه‌وتن. بڕیاره‌ فه‌زاپێوی دیسکاڤێری، به‌ره‌ به‌یانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر هه‌ینیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ فلۆریدا، دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".