Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مه‌ترسیی گیانی له‌ سه‌ر دوو هاووڵاتیی نه‌رویژ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 september 2009 kl 16.14

دوو نه‌رویژی له‌ کۆنگۆ کینشاسا، له‌ به‌ر کوشتنی شۆفێرێکی کۆنگۆیی، حوکمی مردنیان به‌ سه‌ردا بڕایه‌وه‌. ئه‌م دوو که‌سه‌، هه‌روه‌ها تاوانی جاسووسی و پێکهێنانی تاقمی تاوانکارانه‌شیان دراوه‌ته‌ پاڵ‌.

دادگای سوپایی کۆنگۆ وێنه‌یه‌کی له‌ موبایلی ئه‌م دوو نوروێژییه ته‌مه‌ن ده‌وروبه‌ری سی ساڵه‌یه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا خوێنی ڕژاوی سه‌ر کورسیی ئوتومبیله‌که‌یان پاک ده‌که‌نه‌وه.‌ به‌ پێی ئه‌و حوکمه‌ ده‌بێ دوه‌وڵه‌تی نه‌رویژ، شه‌ست میلیۆن دۆلاری ئه‌مریکا وه‌ک قه‌ره‌بوو بداته‌ کۆنگۆ و دوو گیراوه‌که‌ش له‌ دار بدرێن. سه‌رۆکوه‌زیری نوروێژ، جاسووسبوونی ئه‌و که‌سانه‌ به‌ فیشاڵ ده‌زانێ و بۆ به‌ردرانیان داوای یارمه‌تی له‌ کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌کات که‌ ئێستا حوکوومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆکی ده‌میی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاشه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".