Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێرکردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگه‌ به‌ زۆر ده‌بێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 september 2009 kl 16.15
بیۆرکلوند

دوای ساڵێک له‌ کاتی دیاریکراوی خوێندنی به‌ڕێوه‌ری خوێندگه‌ له‌ ئوکتۆبه‌ری و نوڤێمبه‌ر ده‌ست پێ ده‌کرێت. ئه‌م خوێندنه‌ بۆ ئه‌وانه‌ به‌ زۆر ده‌بێت که‌ له‌ داهاتوودا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر داده‌زرێنرێن. ئه‌مه‌ به‌ پێی پێشةیازێک که‌ حوکوومه‌ت کردوویه‌تی و که‌ وه‌زیری خوێندن و په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکردنی خوێندنگه‌ به‌ یه‌کێکی کاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کان له‌ سوێد ده‌زانێت.

بیۆرکلوند ئه‌م کاره‌ی به‌ لاوه‌ هه‌ر گرنگ نییه‌ به‌ڵکه‌ سه‌ختیشه‌ و ده‌ڵێت ئێمه‌ نزیکه‌ی 700 به‌ڕێوه‌به‌رێکمان له‌ سوێد هه‌یه‌ و بۆ پاییزی ساڵیش ده‌ست به‌ په‌روه‌رده‌کردنی 900 تریان ده‌که‌ین. به‌ڵام ده‌یشڵێت که‌ هێشتا بایه‌خێکی وای به‌ خوێندن و په‌روه‌رده‌کردنێکی به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌داوه.‌

ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ به‌ مه‌رجی ده‌گرێت که‌ یاسای خوێندگه‌کان بگۆڕدرێت و خاوه‌نکارانی ئه‌م بواره‌ ناچار بکرێن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی خوێندنگه‌کان که‌ له مانگی مارسی‌ 2010 ـه‌وه‌ له‌ کار داده‌مه‌زرێن، بخرێنه‌ به‌ر خوێندنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌مه‌یان نه‌کردبێت. ئه‌م بڕێاره‌ هه‌م خوێندنگه‌ی ئازاد و هه‌م خوێندنگه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌وانییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان فێری یاسای خوێندگه‌ و ده‌سته‌ڵاتگێڕنای ده‌ستگه‌ و ئامانج و ئامانجگێڕان ده‌کرێن و چؤن ڕابه‌به‌رێکی باشێان لێ هه‌ڵده‌که‌وێت. به‌ڕێوه‌به‌ران بۆ سێساڵی ته‌واو هه‌فته‌ی ڕۆژێک  فێر ده‌کرێن و چوار ڕۆکی هه‌فته‌ کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆیان ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".