Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمپانیای ناده‌وڵه‌تییه‌کانی نه‌خۆشه‌وانی میلیارده‌ها کرۆنیان قازانج کردووه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 september 2009 kl 16.18

له‌ کاتێکدا هه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌کانی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌وانی له‌ پارێزگه‌کان زه‌ره‌ری به‌رده‌وام ده‌که‌ن، گه‌لێکی نه‌خۆشخانه‌ که‌سه‌کییه‌کان قازانجی گه‌وره‌ ده‌که‌ن. ساڵی پار پێنج کۆمپانیای نه‌خۆشه‌وانیی سوێد، که‌ کاره‌کانیان به‌و پاره‌یه‌ به‌ ڕێوه‌ ده‌برێت که‌ سوێدی وه‌ک باج ده‌یده‌ن، سێ میلیارد کرۆنیان قازانج کردووه‌. قازانجی ئه‌مان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی که‌مدا فره‌هێنده‌ زیادی کردووه‌. ئه‌مه‌ ئامارێک دیاری خستووه‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنیس نیوهێته‌ر ئه‌نجامی داوه‌. 

بۆ نموونه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سانت یۆرانی ناده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا 260 میلیۆن کرۆنی قازانج بووه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌که‌ی ـ بریتته‌ ڤالگرێن ـ ده‌ڵێت ئێمه‌ ئامانجی خۆمان زوو دیار ده‌که‌ین و هاوکاره‌کانیشمان له‌گه‌ڵمانن و ڕیگه‌چاره‌ ده‌دۆزننه‌وه‌. لایه‌نێکی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کاری بێخه‌وش بکات، جۆری کاره‌که‌ی باش ده‌بێتو که‌ڵکی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".