Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌ت خوێندنی بۆ هه‌موو که‌سێک پێ دابین ناکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 september 2009 kl 16.22

خوێندکاری بیانی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی بدرێت له‌ زانستگه‌ سوێدییه‌کاندا بخوێنێت ده‌بێت 70 هه‌زار کرۆن مزی خوێندن‌ بدات. ئه‌مه‌ پێشنیازه‌ و ساڵی داهاتوو ده‌خرێته‌ ڕوو، که‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ توبییاس کرانز له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ خوێندنێکی زۆرمان بۆ خوێندنی بیانی به‌ خۆڕایی دابین کردووه‌، که‌ زیانی زۆر به‌ جۆری خوێندنی باڵای سوێدی ده‌گه‌یه‌نێت. من لام وا نییه‌ بتوانین درێژه‌ به‌م جۆره‌ کاره‌ بده‌ین.  به‌پێی ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکه‌ داگبلادێت ئه‌م بڕیاڕه‌ ئه‌و خوێندکارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپان و كه‌ ژماره‌یان 31 هه‌زاره‌ و که‌ له‌م ده‌ساڵه‌ی دواییدا چوارهێنده‌ زیادیان کردووه‌. زانتگه‌ی خوێندنگه‌ باڵاکان خۆیان بڕێ ئه‌و مزی خوێندنه‌ دیاره‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام حوکوومه‌ت وای بۆ ده‌چێت که‌ ئه‌و مزی هه‌موو ساڵێکی خوێندن 70 هه‌زار کرۆن بێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".