Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

راینفێلد نه‌خشه‌ی ئه‌فریکای باشووری بۆ پاراستنی که‌ش به‌ دڵه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 september 2009 kl 13.41

پرسی که‌ش و زیمبابوێ له‌ ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و باسانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌نێن، کاتێک سه‌رۆکوه‌زیرانی سوێد فرێدریک راینفێلد وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کیه‌تییه‌که‌ و ئه‌فریکای باکوور ده‌ورووژێنرێن، که‌ راینفێلد دوێنێ له‌وێ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی باسه‌کان چاوی به‌ جاکۆب زومبای سه‌رۆکوه‌زیرانی که‌وت. دوای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ راینفێلد ڕایگه‌یاند که‌ نه‌خشه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جووتئۆکسیدی کاربۆن له‌ که‌شوهه‌وا  گه‌لێک باشه‌‌.

راینفێلد به‌و هیوایه‌وه‌ که‌ ئه‌فریکای باشوور به‌م کاره‌ی فشار بۆ وڵاتی به‌رفراژی وه‌ک چین و به‌رازیل و مه‌کسیک بێنێ، گۆتاوه‌ڕۆی ده‌ردراوی خۆیان که‌مه‌وه‌ بکه‌ن و له‌وێوه‌ کار له‌ وڵاتی تری ئه‌فریکا بکات.

هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی توندوتیژی زیمبابوێیش پرسێکی تری کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ردوو لا بوو، که‌ ڕاینفێلد و یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌و هیوایه‌ن ئه‌فریکای باشوور بۆ بنبڕێنی توندوتیژیی له‌وێ فشار بۆ وڵاته‌که‌ به‌رێ، که‌ ئه‌فریکای باشوور هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئابووری که‌ یه‌کیه‌تییه‌که‌ به‌سه‌ر زمبابوێی سه‌پاندووه‌، چاره‌ ئه‌و توندوتیژییه‌یه‌، به‌ڵام سوێدی و یه‌کیه‌تی جه‌ختی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ گه‌مارۆ ئابوورییه‌که‌ هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێژیمی مۆگابێ ئه‌نجامی داوه‌ و ئه‌و تاوانانه‌یه‌ دژی مافه‌کانی مرۆڤ درێژه‌یان هه‌یه‌. ڕاینفێلدی سه‌رۆکوه‌زیر

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".